جيهان

سەرکۆماری تورکیا گەیشتە ئازەربایجان

- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەمەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لە گەورە بەرپرسانی ئازەربایجان، گەیشتە باکو پایتەختی ئەو وڵاتە.

Mümin Altaş  | 15.06.2021 - نوێکردنەوە : 15.06.2021
سەرکۆماری تورکیا گەیشتە ئازەربایجان

Ankara

باکو - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوەی فەرمی، بە فڕۆکەی تایبەتی "TC-TUR" گەیشتە باکو پایتەختی ئازەربایجان.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی حەیدەر عەلیێڤ لەلایەن هەریەک لە جێگری سەرۆکوەزیرانی ئازەربایجان، یەعقوب ئەییبۆڤ و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، هەلەف هالەفۆڤ و باڵیۆزی ئازەربایجان لە ئەنقەرە، هازار ئیبراهیم و باڵیۆزی تورکیا لە باکو، جاهیت باغجی-ەوە پێشوازیی لێکرا.

لەو سەردانەدا لە پاڵ ئامینە ئەردۆغان، هەریەک لە وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن و گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک و ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لە بازنەی ریزە و سەرۆکی گرووپی تورکیا لە دەستەی پەرلەمانتارانی ناتۆ، عوسمان ئاشکن باک یاوەری ئەردۆغان دەکەن.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا، سەردانی شاری شوشا لە قەرەباغ دەکات کە دوای ٢٨ ساڵ لە داگیرکردنی لەلایەن ئەرمینیاوە سوپای ئازەربایجان رزگاری کرد و لەوێ لەلایەن سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ئیلهام عەلییێڤ-ەوە لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا پێشوازی لێدەکرێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئیلهام عەلیێڤ لە دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی، بەشداری دەکەن لە رێوڕەسمی واژووکردنی رێککەوتننامە و کۆنگرەی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا و دواتر گەشتێک بە شارەکەدا دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın