Ali Yıldırım
12 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2021
مانیسا - AA
لە ئاکامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و مینی پاسێک کە کرێکارانی کشتوکاڵی هەڵگرتبوو لە شارۆچکەی ئالاشەهیر سەربە پارێزگای مانیسا، دوو کەس گیانیان لەدەست دا و نۆی دیکەش برینداربوون.
رووداوەکە لە ناوچەی تەپەکۆی لەسەر رێگای ئالاشەهیر کولا روویدا کە تیایدا، ئۆتۆمبێلێک و مینی پاسێک کە کرێکارانی کشتوکاڵی هەڵگرتبوو بەریەک کەوتن.
دوا بە دوای رووداوەکە، تیمە تەندروستییەکان و جەندرمە رەوانەی شوێنەکە کران.
لە رووداوەکەدا، دوو کەس گیانیان لەدەست دا و نۆی دیکەش برینداربوون و بەمەبەستی چارەسەر گواسترانەوە نەخۆشخانەی گشتیی ئالاشەهیر.