Yusuf Soykan Bal
12 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2021
ئیزمیر – AA
١٢٥ له‌و ٢٢٩ تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراون كه ژماره‌یه‌كیان مفه‌وه‌زی سه‌ربازیین و له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی شانه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌نێو سوپای توركیادا له ٤٧ پارێزگای توركیا بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.
هه‌ڵمه‌ته هاوكاتهكان درێژه‌یان هەیە بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌ی له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی شانه نهێنییه‌كانی فه‌تۆ له‌نێو سوپای توركیا سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیزمیر بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردوون.
ده‌ركه‌وتووه ژمارەیەک له‌و تۆمه‌تبارانه له رێگای ته‌له‌فۆنی گشتییه‌وه په‌یوه‌ندییان به به‌رپرسانی فه‌تۆوه كردووه و به‌شێكیشیان له‌لایه‌ن دانپێنهرهكانی فه‌تۆوه دانیان پێدا نراوه كه ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه‌ن.
تا ئێستا ١٢٥ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه ژماره‌یه‌كیان مفه‌وه‌زی سه‌ربازیین و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كانی دیكه.