Mazın Asad
08 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
کۆمەڵەی راوێژی ئافرەتان لە ئەنجوومەنی ھاریکاری ئیسلامی لەبارەی ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن ئەمریکاوە، رایگەیاند: "ئەم بڕیارە کە ھیچ زەمینەیەکی مێژوویی، سیاسی، مرۆیی و دیپلۆماسی نییە، بێ سنووریەکی بێ واتایە بەرامبەر جیھانی موسڵمانان، مرۆڤایەتی و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان".
کۆمەڵەی راوێژکاری ئافرەتان لە ئەنجوومەنی ھاریکاری ئیسلام لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن ئەمریکاوە کرد و رایگەیاند بڕیارەکە ھەنگاوێکی بێ بەرپرسیارانەیە و ویژدان و یاساکانی نێودەوڵەتی بریندار کردووە.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "ئەم بڕیارە کە ھیچ زەمینەیەکی مێژوویی، سیاسی، مرۆیی و دیپلۆماسی نییە، بێ سنووریەکی بێ واتایە بەرامبەر جیھانی موسڵمانان، مرۆڤایەتی و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. ساڵانێکە فەڵەستینیەکان کە لەژێر ماف و دادپەروەری خەبات دژ داگیرکاری و ستەمکاری دەکەن، بە تایبەتی ئافرەت و منداڵە فەڵەستینییەکان بێ کەس نین. قودس کە مێوانداری مزگەوتی ئەقسای یەکەم قیبلە موسڵمان دەکات، پرسی ھاوبەشی موسڵمانانە. بێجگە لەمە، بەھۆی ئەوەی شاری پێغەمبەرە، بۆ مرۆڤایەتی سیمبۆلی ئەزموونی یەکگرتوویی و پێکەوەژیانە. ھەر ھەنگاوێک کە زیان بە قودس بگەیەنێت، ھەڵکردنی فتیلی ئاژاوەگێرییە کە ھۆکار دەبێت بۆ لەناوبردنی زەمینەی ئاشتی و ھەڵچوونی تەواوی جیھان".