Andaç Hongur,Mohammed Baqi Hussein
08 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبول - AA
ژماره‌یه‌كی زۆر لە چالاکوانانی ریكخراوەکانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی و هاووڵاتیان، به‌مه‌به‌ستی نیشاندانی كاردانه‌وه دژ بە ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، له مزگه‌وتی فاتیحی ئیستانبوڵ کۆبوونەتەوە.
خۆپیشانده‌ران له حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه و هوتاف دژ بە ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌ڵێنه‌وه و پشتگیریی خۆیان بۆ قودس ده‌رده‌بڕن.
گرووپه‌كه ئاڵای توركیا و فه‌ڵه‌ستینیان به‌رزكردووه‌ته‌وه و ناڕه‌زایی دژی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا نیشانده‌ده‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای نوێژی هه‌ینی، خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و سهراچخانه بڕۆن و له‌وێ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ن.