Enes Duran,Hemın Othman Mohammed
23 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گوته‌بێژ و جێگری سكرتێری گشتیی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند "له مانگی ئایاری داهاتوودا لووتكه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازده‌كرێت، لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆ، به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان به‌شداری تێدا ده‌كات. به‌دڵنیاییه‌وه له‌وێ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت، پلانی بۆ داده‌نرێت، به‌ڵام ئاماده‌كارییه‌كانمان به‌رده‌وامن بۆ رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له پێشتردا".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، كاڵن باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد و، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، كاڵن رایگه‌یاند "له مانگی ئایاری داهاتوودا لووتكه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازده‌كرێت، لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆ، به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان به‌شداری تێدا ده‌كات. به‌دڵنیاییه‌وه له‌وێ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت، پلانی بۆ داده‌نرێت، به‌ڵام ئاماده‌كارییه‌كانمان به‌رده‌وامن بۆ رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له پێشتردا".
ئیبراهیم كاڵن، باسی له‌وه كرد كه په‌یوه‌ندیيه ته‌له‌فۆنیه‌كه گرنگ بووه، به‌ڵام له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی رووبه‌ڕوو ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ده‌توانرێت هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیی نێوان توركیا-ئه‌مریكا تاوتوێ بكرێت.