Rewa Mahmut Hasan
23 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی گشتپرسی تایبەت بە گۆڕانکارییەکانی دەستووری کە ١٦ ی نیسان بەڕێوە دەچێت گوتی"دوو بەرە هەن نەخێر و بەڵێ. قەندیل دەڵێ چی؟دەڵێت وەرن با لە "نەخێر" یەکبگرین، کێن ئەمانە؟ ئەو کەسانەن کە ئێستا دەیانەوێت و لەهەوڵدان وڵاتمان دابەش بکەن و بیکەنە دەریای خوێن ".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی گشتپرسی تایبەت بە گۆڕانکارییەکانی دەستووری کە ١٦ ی نیسان بەڕێوەدەچێت گوتی"دوو بەرە هەن نەخێر و بەڵێ. قەندیل دەڵێ چی؟دەڵێت وەرن با لە "نەخێر" یەکبگرین، کێن ئەمانە؟ ئەو کەسانەن کە ئێستا دەیانەوێت و لەهەوڵدان وڵاتمان دابەش بکەن و بیکەنە دەریای خوێن .ئەی ٤٠ ساڵە ئەم وڵاتە رووبەڕووی ئەوانە دەبێتەوە ؟ بەڵێ. ئێستا ئەمانە بانگەوازیان بۆچیی؟ بۆ نەخێرە. کەسێک لەگەڵ خۆشەویستەکانیدا پێکەوە. ئەمەتان بیر نەچێت.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە لەبەرچاوی ئەوانەوە رێگە نادەن تورکیا بخەنە ئاڵۆزیەوە و گوتی: "لە ١٦ ی نیساندا ئەو گۆرانکارییە دەستوورییەی دەنگی لەسەر دەدرێت دژ بەو مەترسیە، لەسەر خواستی میللەت لە پەرلەمان بڕیاری لەسەر دراوە و بۆخۆی جۆرێکە لە چارەسەر".
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا ئەردۆغان بانگەوازی کرد بۆ دەنگدەرانی ئاک پارتی، مەهەپە، جەهەپە و هەدەپە کە بەشدار بن لەو گشتپرسییە مێژوویەی کە لە ١٦ ی نیسان بەڕێوەدەچێت و دەنگ لەسەر پێکەوە ژیان بۆ تورکیا بدەن و بە بەڵێ دەنگ بدەن.
ئەردۆغان دووپاتیکردەوە کە گۆرانکاری دەستووریی هیچ پەیوەندیيەکی بە گۆرانی رژێمەوە نییە.