Zafer Fatih Beyaz,Hemın Othman Mohammed
11 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵكوژیی سرێبرێنیتسا رایگه‌یاند ''به‌درێژایی مێژوو هه‌رگیز كۆمه‌ڵكوژی سرێبرێنیتسا له‌بیر ناكرێت كه به به‌رچاوی ئه‌ورووپاوه روویدا و هەشت هەزار و ٣٧٢ كه‌سی بێ‌تاوان تیایدا بوونه قوربانیی''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ ٢٤هه‌مین ساڵیادی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی له ساڵی ١٩٩٥دا له شاری سرێبرێنیتسا خۆرهه‌ڵاتی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا روویدا له هه‌ژماری خۆی له توڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ''به‌درێژایی مێژوو هه‌رگیز كۆمه‌ڵكوژی سرێبرێنیتسا له‌بیر ناكرێت كه به به‌رچاوی ئه‌ورووپاوه روویدا و هەشت هەزار و ٣٧٢ كه‌سی بێ‌تاوان تیایدا بوونه قوربانیی. له ٢٤هه‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی سرێبرێنیتسادا داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ خوشك و برایانی شه‌هیدی بۆسنی-یم ده‌كه‌م و سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا ده‌كه‌م''.