Ayşe Doğru,Hemın Othman Mohammed
11 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره|پیۆنگیانگ - AA
كۆریای باكوور رایگەیاند كه بێ ده‌نگ نابێت به‌رامبه‌ر كۆریای باشوور له كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی له ئه‌مریكا و په‌ره به چه‌كی تایبه‌ت ده‌دات بۆ له‌ناوبردنی ئه‌وانه.
ئاژانسی هەواڵیی فه‌رمی كۆریای باكوور KCNA راگه‌یه‌ندراوێكی په‌یمانگای كاروباری ئه‌مریكا سه‌ربه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی بڵاوكردووەتەوە کە تیایدا ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه، سوپای كۆریای باشوور له مانگی ئاداردا زیادكردنی ئه‌نجامداوه و پلانی داناوه له مانگی ته‌مووزدا دوو فڕۆكه‌ی دیكه‌ی F-35A دروستكراوی ئه‌مریكی وه‌ربگرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كڕینی F-35A ''چه‌كی كوشنده‌ی نه‌بینراو'' له لایه‌ن حكوومه‌تی سیئۆل-ه‌وه به‌واتای ده‌سته‌به‌ری باڵاده‌ستی سه‌ربازیی به‌رامبه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه و داگیركردنی كۆریا دێت له بارودۆخی نائاساییدا.
هه‌روه‌ها هاتووه ''به‌رپرسانی كۆریای باشوور ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان پێشێلكردووه كه هه‌یه له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی به‌یاننامه‌ی پانمونژۆن كه پێشنیازی ته‌واو راگرتنی به‌هێزكردنی چه‌كی سه‌ربازیی ده‌كات به‌رامبه‌ر یه‌كتری''.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ''ئێمه وه‌ك خۆمان جگه له په‌ره‌دان به چه‌كی تایبه‌ت بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و چهكانەی كه له كۆریای باشوور جێگیرده‌كرێن هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نییه''.
كۆریای باشوور كه یه‌كه‌مجار له مانگی ئاداردا، دوو فڕۆكه‌ی F-35Aی وه‌رگرت، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رێككه‌وتووه تا ساڵی ٢٠٢١، ٤٠ دانه له‌و فڕۆكه‌یه بكڕێت.