Kayhan Gül,Hemın Othman Mohammed
11 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2019
پۆتۆچاری - AA
ئه‌مڕۆ رووفاتی ٣٣ قوربانیی دیكه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سرێبرێنیتسا به خاك ده‌سپێردرێن كه به گه‌وره‌ترین تراجیدیای مرۆیی داده‌نرێت له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م له ئه‌ورووپا و تیایدا لانیكه‌م هه‌شت هه‌زار و ٣٧٢ كه‌سی مه‌ده‌نی بۆسنی تیایدا به شێوه‌یه‌كی بێ به‌زه‌ییانه كۆكوژكران.
هه‌موو ساڵێك له ١١ی ته‌مووزدا له مه‌زارگه‌ی یاده‌وه‌ری پۆتۆچاری كه قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی تیادا به‌خاكسپێردراوه، رێوڕه‌سمێك رێكده‌خرێت.
دوای ئه‌وه‌ی له ١١ی ته‌مووزی ١٩٩٥دا، شاری سرێبرێنیتسا خۆرهه‌ڵاتی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا له لایه‌ن یه‌كه‌كانی سربیاوه داگیركرا، كۆمه‌ڵكوژیی تیادا ئه‌نجامدرا، دوای ساڵانێك له‌و رووداوه ترجیدیایه رووفاتی ٣٣ قوربانی دیكه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه دۆزرایه‌وه و ئەمڕۆ دوای نوێژی نیوه‌ڕۆ به‌خاك ده‌سپێردرێن.