Vesna Besiç,Lejla Bıogradlıja
22 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2018
سارایێڤۆ - AA
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی 20 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و جه‌نگه‌ی له نێوان ساڵانی 1992-1995 له بۆسنه و هه‌رسك روویدا، تا ئێستا ته‌رمی زیاتر له حه‌وت هه‌زار كه‌س نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، گوته‌بێژی راگه‌یاندنی په‌یمانگای كه‌سه بێ سهروشوێنبووهكانی بۆسنه و هه‌رسك، لیجلا سنجیك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تا ئێستا نه‌تواندراوه پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی دوو هه‌زار رووفات بكرێت كه دوای جه‌نگه‌كه له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا ده‌رهێنراون.
گوتیشی: "هەندێک لە رووفاته‌كان به‌ته‌واوی له‌ناوچوون، له‌به‌رئه‌وه ناتواندرێت هه‌ندێک له كه‌سه ونبووه‌كان هه‌رگیز بدۆزرێته‌وه".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.