نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دۆزینەوەی 202 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی له عێراق راگەیاند
- نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لەو ناوچانەی عێراق کە پێشتر لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە کۆنترۆڵکرابوون، 202 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونەتەوە.
Geneve
جنێڤ - AA
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لەو ناوچانەی عێراق کە پێشتر لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە کۆنترۆڵکرابوون، 202 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونەتەوە.
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یۆنامی) و كۆمیسه‌ری باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری جنێڤی سویسرا راپۆرتێكی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له عێراق بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه له پارێزگاکانی نەینەوا، كه‌ركووك، سه‌ڵاحه‌ددین، ئه‌نبار و ناوچەکانی خۆرئاوای عێراق، 202 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه.
له‌و راپۆرته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هۆشداریدراوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه پێده‌چێت ژماره‌ی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه زۆر زیاتر بێت كه رووفاتی هه‌زاران قوربانیان تیادا دۆزراوه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه له نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017، داعش ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی بەرفراواندا گرتبوو له عێراق، ئه‌و رێكخراوه به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مرۆڤی پێشێلكردووه، تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامداوه.
ئاماژه به‌وه‌یش كراوە كه له‌نێو ئه‌و قوربانیانه‌ی له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا دۆزراونه‌ته‌وه رووفاتی ژن، منداڵ، كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و كه‌سانی سه‌ربه هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق هه‌ن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن