Zana Natık Kerem
06 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2018
قودس ــ AA
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، شەوی رابردوو ھەڵمەتێکی لە کەناری رۆژئاوا ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوێکدا سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە میانی ھەڵمەتەکەدا، ١٩ ھاووڵاتی فەڵەستینی بە گومانی تێوەگلان لە ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی لە کەناری رۆژئاوا دەستگیرکردووە.
سوپای ئیسرائیل باسی لەوەشکردووە کە دەستگیرکراوەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە رەوانەی بنکەکانی ئەمنی کراون.
ناوە ناوە سوپای ئیسرائیل لە کاتەکانی شەودا، ھەڵمەت لە کەناری رۆژئاوا ئەنجام دەدات و بە تۆمەتی جۆراوجۆر ھاووڵاتییانی فەڵەستینی دەستگیر دەکات.
بەپێی داتاکانی فەڵەستین، ژمارەی بەندکراوانی فەڵەستینی لە گرتووخانەکانی ئیسرائیلدا، گەیشتووەتە شەش ھەزار و ٥٠٠ کەس کە لە نێویاندا، ٣٥٠ منداڵ، ٦٢ ئافرەت ھەروەھا شەش ئەندامی ئەنجوومەنی یاسادانانی فەڵەستین ھەیە، ھەروەھا لەو ژمارەیە ٥٠٠ بەندکراو بە دەستگیرکردنی کارگێڕی بەبێ دادگاییکردن بەندکراون، جگە لەوەش ھەزارو ٨٠٠ یان نەخۆشن کە ٧٠٠یان پێویستیان بە چارەسەری بەپەلەی پزیشکی ھەیە.