پەرلەمانی عەرەبی داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات فەڵەستینییەکان بپارێزێت
پەرلەمانی عەرەبی بانگھێشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بۆ کارکردن لەسەر پاراستنی فەڵەستینییەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
Al Qahirah
قاھیرە - AA
پەرلەمانی عەرەبی بانگھێشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بۆ کارکردن لەسەر پاراستنی فەڵەستینییەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
پەرلەمانی عەرەبی لە شاری قاھیرەی پایتەختی میسر لەسەر داوای کوێت بە شێوەیەکی نائاسایی لەسەر پرسی فەڵەستین کۆبووەوە و، پاشانیش راگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئیدانەی سیاسەتی رووخاندن و، دەستگیرکردنی فەڵەستینییەکان لەلایەن ئیسرائیل کرا و، راشگەیەنرا کە ئەو کردارانە ھەڕەشە لە قۆناغی ئاشتی دەکەن.
ھەر لە راگەیاندراوەکەدا بانگھێشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا کە کار لەسەر پاراستنی فەڵەستینییەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بکات و، داوای راگرتنی بڕیاری ناساندنی قودس وەک پایتهختی ئیسرائیل لەلایەن ئەمریکاوە کرا.
ئاماژە بەوەشکرا کە دەبێت چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ پرسی فەڵەستین دەستەبەر بکرێت و، جەختیش لەوە کرایەوە کە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس جێگەی قبوڵکردن نییە.
ھەر لە راگەیاندراوەکەی پەرلەمانی عەرەبیدا هاتووه کە ئیتر ئەمریکا نێوەندگیرێکی بێ لایەن نییە لە پرسی دۆزینەوەی چارەسەریی ئاشتییانە.