Muhammet Kurşun,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
11 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2019
تاران - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگەیاند كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا جه‌نگی ئابووریی دژبه ئێران رانه‌گرێت و وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌نگاوی پێویست له‌وباره‌یه‌وه نه‌گرنه‌به‌ر، ئه‌وا حكوومه‌تی تاران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوه‌كانی له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییدا.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له میانی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی قایمقامه‌كانی سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌یدا، باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ف كرد بۆ رۆژنامه‌نووسان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه كرد كه له میانی سه‌ردانەکەی ئیمانوێل بۆن راوێژكاری باڵای سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن بۆ تاران پێشنیازیان پێشكه‌شكردووه بۆ به‌رگرتن له گرژیی و رۆڵی نێوه‌نگیریان لێ نه‌خواستووه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌باره‌ت به‌و په‌یامه‌ی داویانه به ئیمانوێل بۆن گوتی: ''هه‌تا جه‌نگی ئابووریی دژبه ئێران به‌رده‌وام بێت، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له ئێران نه‌كه‌ن هه‌نگاوه‌كانی رابگرێت. یان ده‌بێت یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌نگاوی پێویست بنێت، یانیش ده‌بێت ئه‌مریكا كۆتایی به‌و جه‌نگه ئابوورییه بهێنێت كه دژبه ئێران به‌ڕێوه‌ی ده‌بات''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا سه‌ردانی نیویۆرك ده‌كات یان نا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێشتا ڤیزه‌ی نییه سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات و ئه‌گه‌ر بچێت به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات و له‌وێوه سه‌ردانی كاراكاسی پایته‌ختی ڤێنیزوێلا و وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین ده‌كات.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له وه‌ڵامی پرسیاری، "ئایا ئێران گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئه‌مریكا داگیرساندووه تا سه‌رله‌نوێ به‌شداری له دانوستانه‌كاندا بكات؟" گوتی:
"هه‌رگیز مێزی گفتوگۆمان به‌جێنه‌هێشتووه. ئه‌مریكا مێزی گفتوگۆی به‌جێهێشتووه و ئێستاش بۆ ئه‌وه‌ی ههڵمانبخهڵهتێنێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئاماده‌ی گفتوگۆیه. ئه‌گه‌ر ئاماده‌ی دانوستانن، دانوستان له‌گه‌ڵ تیرۆریزمدا گونجاو نییه. ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ تیرۆریستان‌دا دانوستان ئه‌نجام ناده‌ن. ئێمه‌ش دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ناكه‌ین كه په‌نا بۆ تیرۆریزمی ئابووری ده‌به‌ن. پێویسته ئه‌مه رابگرن".
-"کەشتی نه‌وت هەڵگری به‌ریتانیا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر رێی خۆی"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌باره‌ی روونكردنهوهكهیهوه كه هۆشداریی دابووه ئه‌و سێ به‌له‌مه ئێرانییه‌ی هه‌وڵی رێگریكردنیان دابوو له کەشتی نه‌وت هەڵگری به‌ریتانیا HMS Montrose و گوتی: "کەشتی نه‌وت هەڵگری به‌ریتانیا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر رێی خۆی. بانگه‌شه‌كانی خۆیان و ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه‌سانی دیكه بڵاویده‌كه‌نه‌وه، بۆ دروستكردنی گرژییه و هیچ به‌هایه‌كیان نییه. بێگومان سوپای پاسداران ره‌تیكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام باسكردنی ئه‌مه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، به‌لاڕێدابردنی خاڵی لاوازیانه".