Tayfun Salcı,Mohammed Baqi Hussein,Rewa Mahmood Hasan
11 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2019
له‌نده‌ن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا جێرمی هه‌نت له‌باره‌ی تاوانی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقچییه‌وه گوتی،"پێویسته دڵنیاببینه‌وه له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی فه‌رمانی ئه‌م تاوانه ترسناكه‌ی ده‌ركردووه، چووه‌ته به‌رده‌م دادگا".
هه‌نت له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی هاوبه‌شی ئازادیی راگه‌یاندنی جیهانی كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا به‌هاوبه‌شی له له‌نده‌ن سازیانداوه، وه‌ڵامی پرساری په‌یامنێری ئانادۆڵوی دایه‌وه.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری، "ئایا ئه‌گه‌ر فشاره‌كانی به‌ریتانیا بۆ سه‌ر سعوودیه بۆ بردنی به‌رپرسانی تاوانه‌كه بۆ به‌رده‌م دادگا بێ ئه‌نجامبێت، چ هه‌نگاوێكی دیكه ده‌گرنه‌به‌ر؟"، هه‌نت گوتی، "به‌ڕوونی گوتوومانه كه ئه‌م تاوانه دژی به‌هاكانی وڵاته‌كه‌مانه. ئه‌مه‌م له ئاسته‌باڵاكانی شای سعوودیه، شازاده‌ی جێ‌نشین و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌دا به‌شێوه‌ی كه‌سی ده‌ربڕیوه".
هه‌نت گوتیشی، "ئێستا له سعوودیه قۆناغێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت. كه‌سانێك هه‌ن كه له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه ترسناكه ده‌ستگیركراون. چاوه‌ڕوانین ببینین چی رووده‌دات، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه به‌ڕوونی بڵێم، پێویسته دڵنیاببینه‌وه له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی فه‌رمانی ئه‌م تاوانه ترسناكه‌ی ده‌ركردووه، چووه‌ته به‌رده‌م دادگا".