Cüneyt Karadağ,Mohammed Baqi Hussein
11 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2019
به‌رلین - AA
وه‌ك رێوشوێنێك بۆ ئه‌وه‌ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ دووچاری له‌رزین نه‌یه‌ته‌وه، كورسیی بۆ دانرا.
له میانی رێوڕه‌سمی پێشوازیکردن لە سه‌رۆكوه‌زیرانی دانمارك، مێتتی فریدریكسن بۆ ئه‌وه‌ی ئەنگێلا مێركڵ دووچاری له‌رزین نه‌یه‌ت، كورسیی بۆ دانرابوو.
مێركڵ و سه‌رۆكوه‌زیرانی میوان له میانی خوێندنی مارشی نه‌ته‌وه‌ییدا به دانیشتنه‌وه گوێیان گرت.
دوای ئه‌وه‌ی بێ هیچ كێشه‌یه‌ك رێوڕه‌سمه‌كه كۆتایی هات، مێركڵ و فریدریكسن ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كان كرد.
دوای رێوڕه‌سمه‌كه دانانی كورسییه‌كان له مێدیاكانی ئه‌ڵمانیادا ده‌نگدانه‌وه‌ی هەبوو.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ 18ی حوزه‌یرانی رابردوو له میانی پێشوازیكردنی له سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلادیمیر زێلانیسكی و 27ی هەمان مانگ له میانی رێوڕه‌سمی راسپاردنی وه‌زیری دادی وڵاته‌كه‌ی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، دووچاری له‌رزینێكی زۆر بووه‌وه.