توركيا

ئاگری.. هاووڵاتییەک هەوڵ دەدات ئاشی شارۆچکەکەیان بەکارایی بهێڵێتەوە

ئەم ئاشە لە ساڵی ١٩٥٠دا دروست کراوە و تەمەنی زیاتر لە ٧٠ ساڵە.

Abdullah Söylemez  | 26.10.2021 - نوێکردنەوە : 30.10.2021
ئاگری.. هاووڵاتییەک هەوڵ دەدات ئاشی شارۆچکەکەیان بەکارایی بهێڵێتەوە

Ağrı

ئاگری- AA

حاجی یاشار هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٦ ساڵی دانیشتوی شارۆچکەی دیادین سەربە پارێزگای ئاگری-یە و ماوەی ٢٥ ساڵە بەتەنها لە ئاشی شارۆچکەکەیان کار دەکات کە لە باوکییەوە بۆی بەجێماوە.

یاشار، ٢٥ ساڵە بەتەنها ئەم ئاشە بەڕێوەدەبات و هاووڵاتییانی گوندەکانی دەورووبەر گەنم و جۆی بۆ دەهێنن بۆ ئەوەی بیهاڕێ.

حاجی یاشار بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە ئەم ئاشە لە ساڵی ١٩٥٠دا دروست کراوە و تەمەنی زیاتر لە ٧٠ ساڵە و گوتی: "ئەم ئاشەم لە باوکمەوە بۆ ماوەتەوە کە منداڵبووم دەهاتم بۆ ئێرە و یارمەتی باوکمم دەدات. لە منداڵیمەوە ژیانم لەم ئاشەدا بەسەربردووە. جاران لە هەموو گوندێکدا ئاشێکی ئاو هەبوو، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی کارگەکانی ئارد زۆرێک لە ئاشەکان داخران. لەئێستادا لە شارۆچکەی دیادین و گوندەکانی دەورووبەر تەنها ئاش، ئەم ئاشەی منە".

حاجی یاشار ئاماژەی بەوەش دا کە کارکردن لە ئاشەکەدا زۆر قورسە و رایگەیاند "ئەم ئاشە میراتی باوکمە، دەمەوێت لە دوای خۆم منداڵەکانم ئێرە بەڕێوەببەن. رۆژانە یەک کیلۆمەتر رێدەبڕم تا دەگەمە ئێرە. نامانەوێت ئەم ئاشە لەناوبچێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın