توركيا, سياسەت, جيهان

ئه‌ردۆغان به‌ ئه‌رێنیەوە پێشوازی له‌ لێدوانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و باڵیۆزخانه‌كانی دیكه‌ كرد

لە دوای ئەوەی ئەمریکا و باڵیۆزی ژمارەیەک وڵات لە لێدوانەکانیان لەبارەی عوسمان کاڤالا پاشگەزبوونەوە، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە ئەرێنییەوە پێشوازی لەو ھەنگاوە کرد.

Behlül Çetinkaya  | 25.10.2021 - نوێکردنەوە : 25.10.2021
ئه‌ردۆغان به‌ ئه‌رێنیەوە پێشوازی له‌ لێدوانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و باڵیۆزخانه‌كانی دیكه‌ كرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە دوای ئەوەی ئەمریکا و باڵیۆزی ژمارەیەک وڵات لە لێدوانەکانیان لەبارەی عوسمان کاڤالا پاشگەزبوونەوە، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە ئەرێنییەوە پێشوازی لەو ھەنگاوە کرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لەسەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەدەستیکەوتوون، ئەردۆغان بە ئەرێنییەوە پێشوازی لە لێدوانی باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و ژمارەیەک وڵاتی دیکە لە ئەنقەرە لەبارەی ماددەی ٤١ھەمینی پەیماننامەی ڤییەننا (پەیوەندیدار بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان)، کردووە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: "ئەمریکا، بەبۆنەی ئاراستەکردنی چەند پرسیارێک سەبارەت بە راگەیەندراوەکەی ١٨ی تشرینی یەکەم، پابەندبوونی خۆی بە ماددەی ٤١ھەمینی رێککەوتنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ڤییەنا، دووپات دەکاتەوە".

ھاوکات ھەمان دەستەواژەکانی پەیوەندیدار بە پەیماننامەکە، لەلایەن باڵیۆزخانەکانی وڵاتانی کەنەدا، فینلەندا، دانیمارک، ھۆڵەندا، سوید، نەرویج و نیوزلەندا لە ئەنقەرە، لە ھەژماری فەرمی خۆیان بڵاویان کردەوە و یاخود ریتویتی تویتەکەیان کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın