جيهان, شیکردنەوە

ریاز.. ٣٩یەمین لووتکەی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو کۆتاییھات

ئەندامانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو، داوای تەواوکردنی رێککاری پێویستیان کرد بۆ ھەڵگرتنی گشت رێگرییەکانی بەردەم بازاڕی ھاوبەشی کەنداو بەمەبەستی دەستەبەرکردنی یەکێتی ئابووری و جێبەجێکردنی پرسی فەرماندەیی سەربازیی کەنداو تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥.

Abdullah Shukur  | 09.12.2018 - نوێکردنەوە : 10.12.2018
ریاز.. ٣٩یەمین لووتکەی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو کۆتاییھات

Riyad

ریاز - AA

ئەندامانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو، داوای تەواوکردنی رێککاری پێویستیان کرد بۆ ھەڵگرتنی گشت رێگرییەکانی بەردەم بازاڕی ھاوبەشی کەنداو بەمەبەستی دەستەبەرکردنی یەکێتی ئابووری و جێبەجێکردنی پرسی فەرماندەیی سەربازیی کەنداو تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥.

کارەکانی ٣٩یەمین لووتکەی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو لە شاری ریاز پایتەختی سعوودیە کۆتاییھات.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە کۆتایی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو کە لەلایەن سکرتێری گشتی لووتکەکە، عەبدولەتیف زەیانی خوێندراوەیە، ئەندامانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو پابەندبوونی خۆیان بە ئەنجوومەنەکە دووپاتکردووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لە گرنگی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو لە بەرەنگاربوونەوەی کێشەکانی ناوچەکە و خواستی ئەندامان لە پرسی یەکگرتن کراوەتە.

ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە ئەندامانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو، داوای تەواوکردنی رێککاری پێویستیان کرد بۆ ھەڵگرتنی گشت رێگرییەکانی بەردەم بازاڕی ھاوبەشی کەنداو بەمەبەستی دەستەبەرکردنی یەکێتی ئابووری و جێبەجێکردنی پرسی فەرماندەیی سەربازیی کەنداو تا ساڵی ٢٠٢٥ .

لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو داوای پابەندبوون بە سەروەری یاسا و ئەنجامدانی کاری ھاوبەش لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەگەڵ ھاوبەشانی نێودەوڵەتی کراوەتەوە و ئاماژە بە گرنگی دیاریکردنی سیاسەتی ھاوبەشی دەرەکی وڵاتانی ئەندام بەمەبەستی خۆ بەدوورگرتن لە پێکدادانی نێودەوڵەتی و ناوچەیی کرایەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لە بەردەوامی پشتیوانیکردنی فەڵەستین و یەمەن و ھاوکاریکردنی وڵاتانی دۆست کراوەتەوە.

ئەوەش زانراوە کە ئیمارات سەرۆکایەتی داھاتووی لووتکەکە دەکات.

٣٩ یەمین لووتکەی ئەنجوومەنی ھاریکاری کەنداو ئەمڕۆ یەکشەممە بەبێ بەشداری میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئالسانی، سەرۆکی ئیمارات، خەلیفە بن زاید ئالنھیان و سوڵتانی عومان، قاوبوس بن سەعید لە شاری ریاز پایتەختی سعوودیە بەڕێوەچوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın