Ahmed al-Masri,Gülşen Topçu,Rewa Mahmut Hasan
29 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2017
دۆحەAA
میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حامد ئالسانی رایگەیاند کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەنداو، داوای کردووە لە کەمپ دەیڤد لووتکەی سەردەکان ببەسترێت.
شێخ تەمیم بن حامد ئالسانی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی سی بی ئێس-ی ئەمریکی ئاماژەی بەوەدا کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا چاوی کەوتووە بە ترەمپ.
میری قەتەر ئاماژەی بەوەدا کە ترەمپ پێی راگەیاندووە پێویستە قەیرانی کەنداو کۆتایی بێت و ئەمریکا قبووڵی ناکات دۆستەکانی بجەنگن و لەبارەی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازیەوە، تەمیم ئاشکرای کرد کردەوەیەکی لەو چەشنە تەواوی ناوچەکە راپێچی کارەسات دەکاتەوە.
میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حامد ئالسانی ئاماژەی بەوەدا کە ترەمپ داوای لێکردوون تەواوی سەرکردەکان لە کەمپ دەیڤد کۆببنەوە و ئامادەی خۆیشی نیشان دا بۆ بەشداری کردن لە دیالۆگ.