Zehra Aydın,Ramal Abdullah Mahmood
29 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.
بە پێی زانیاری سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، ئێوارەی دوێنێ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام داوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رەوشی سووریا کراوە.
لە پەیوەنديیە تەلەفۆنییەکەدا هەماهەنگی لە بواری وزەدا بە تایبەت ناوەندی هێزی ناوەکی ئاککویو و پڕۆژەکانی شەپۆلی تورکی خرانە بەرباس و رێککەوتن لەسەر هەنگاونانی پێویست بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی تورکیا-رووسیا.
هەروەها لەبارەی کۆبوونەوەی ئاستاناش دوان کە کۆتایی ئەو مانگە ئەنجام دەدرێت.
بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکە لەبارەی هەڵسەنگاندنی رەوشی شاری ئیدلب باکووری رۆژئاوای سوریا بوو لە چوارچێوەی ناوچەی داماڵراو لە پێکدادانەکان و جەختیان لەسەر گرنگی هەماهەنگی لێکنزیک کردەوە لەمبارەیەوە.
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە میانی پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا پیرۆزبایی جەژنی کۆماری ٢٩ی تشرینی یەکەمی لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و هەموو گەلی تورک کرد.