Dr. Necmettin Acar
25 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2021
ئیستانبوڵ - AA
دەگوترێت کە دامەزرێنەری جوگرافیای سیاسیی (جیۆپۆلۆتیک) و شارەزای بەریتانی لەو بوارەدا، هالفۆرد ماکیندەر گوتوویەتی ''گەورەترین دەستکەوتی جەنگی جیهانی یەکەم بۆ بەریتانیا دەستخستنی دەسەڵات بوو بەسەر فەڵەستیندا''. رەنگە ماکیندەر بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی جوگرافیای بێ هاوتا لە جوگرافیای سیاسیی نۆکەندی سویس، کەنداو و خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئەو هەڵسەنگاندنەی بۆ فەڵەستین کردبێت. سەرەڕای ئەو پێشکەوتنانەی لە تەکنەلۆجیای سەربازییدا وەک سیستمەکانی چەک و ئامرازەکانی گواستنەوەدا بەدەستهاتووە لەدوای ئەو سەد ساڵە، بەڵام هێشتا ئەو هەڵسەنگاندنەی ماکیندەر وەک یەکەم رۆژ ماوە و رەوایەتی هەیە، تەنانەت گرنگیی فەڵەستین لە سیاسەتی جیهانیی و هەرێمییدا زیاتر بووە''.
هۆکاری ئەوەیش زیادبوونی ئەو کاریگەرییە کو‌لتووریی، کۆمەڵایەتیی و ئایدۆلۆجییەیە بۆ گرنگیی جوگرافیای سیاسیی فەڵەستین کە دۆزی فەڵەستین لە سیاسەتی ناوچەکەدا لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل بەخەبەری هێنایەوە. کاراکتەرانی جیهانیی (بەریتانیا و ئەمریکا) کە دەوڵەتی ئیسرائیلیان دامەزراند و پشتیوانی لە سیاسەتی داگیرکاری ئیسرائیل دەکەن، تەنیا بەوەوە نەوەستاون بە سیاسەتی ئیسرائیل کە گرژیی زیاد دەکات کەشێکی سیاسیی گونجاو دەستبخەن بۆ دیزاینکردنی سیاسەتی جوگرافیی لەسەر ناوچەکە، بەڵکو لە هەمان کاتدا گەیشتن بە دەسەڵاتی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی دەوڵەتانی عەرەبی کە دوای پرۆسەی داگیرکاری دامەزران و بەدەست کێشەی شەرعیبوونەوە دەناڵێنن. دەوڵەتی ئیسرائیل کە ئەمڕۆ لەسەر خاکی فەڵەستین دامەزراوە لە رووی بەریتانیا و ئەمریکاوە بووەتە بنکەیەکی جوگرافیای سیاسیی گونجاو، هەمیش بووەتە کاراکتەرێکی کاریگەر بۆ راستەوخۆ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی رژێمە عەرەبییەکان لە ناوچەکەدا. ئەو دیدە کە هۆکاری بوونی ئیسرائیلە ساڵانێکی زۆرە بە هەڵکشانی توندوتیژیی لە ناوچەکەدا سەرکەوتووانە پەیڕەو دەکرێت.
بەبێ شیکاریکردنی ئەو توندوتیژیە بێ سنوورەی لە کۆتا رۆژەکانی رەمەزانەوە لە هەموو خاکی فەڵەستیندا، بەتایبەتی لە قودس و کەرتی غەززەدا لەلایەن ئیسرائیلەوە بە ئەنقەست زیادیکردووە و تێچووی ئەو عەقڵیەتەی لە پشت ئەو توندوتیژیەوەیە بۆ ''توندڕەویکردنی سیاسەتی عەرەبی'' لە رووی سیاسەتی ناوچەکەوە، ناتوانین بە دروستی لێی تێبگەین.
- گرنگییه‌كانی نه‌مانی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه
هاوپه‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له پێشهاته جیهانی و ناوچه‌ییه‌كان له سه‌ره‌تای ٢٠٢١دا، پرۆسه‌یه‌ك ده‌ستی پێكرد بۆ نه‌مانی گرژییه درێژخانهكان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. له ماوه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌و وڵاتانه‌ی وه‌ك ركابه‌ری مێژوویی یه‌ك پێناسه ده‌كرێن كه ئێران، سعوودیه، میسر و توركیان هه‌نگاوی زۆر گرنگیان ناوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا. كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان بووه هۆی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ له‌سه‌ر قه‌ته‌ر، ده‌ستكردنه‌وه به دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی ئوردن-عێراق و توركیا-عێراق.
نه‌رمبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و سعوودیه كه وه‌ك دوژمنی یه‌ك پێناسه ده‌كران، كه‌شی كۆتایی هێنان به جه‌نگه به‌وه‌كاله‌ته‌كان كه له سووریا و یه‌مه‌ن به‌رده‌وامن، له‌وانه‌یه ده‌رفه‌تی ئه‌وه بڕه‌خسێنێت سه‌رله‌نوێ ئه‌و وڵاتانه بنیاتبندرێتهوه كه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه سیسته‌می ده‌وڵه‌ت تیایاندا رووخاوه. به هه‌مان شێوه ركابه‌ری ئه‌و دوو وڵاته له‌سه‌ر به‌حرێن، لوبنان و عێراق كه‌م ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه. به‌هه‌مان شێوه مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته كه‌م ده‌بێته‌وه. ئه‌م دوو وڵاته كه به ده‌ست كه‌می سه‌رچاوه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌و كاته له‌بری خه‌رجی به‌رگریی و چه‌ك، ئه‌و داهاته‌ی به‌رده‌ستیان بۆ خزمه‌تگوزاریی نیشتمانی به‌كار ده‌هێنن.
لێكنزیكبوونه‌وه‌ی توركیا و میسر له‌لایه‌ك گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و لیبیا كه‌م ده‌كاته‌وه له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێگه له به‌رده‌م رێككه‌وتنێكی سیاسیی ده‌كاته‌وه كه به باشترین شێوه به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌كه بپارێزرێت له سه‌رچاوه‌كانی هایدۆركاربۆندا، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه بۆ نموونه فه‌ڕه‌نسا، یۆنان و ئیتاڵیا بپارێزرێت. ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌یه به رۆڵگێڕان له سه‌قامگیری سیاسیی و ئابووریی هه‌ردوو وڵات‌دا، گرنگیشه بۆ به‌هێزبوونی سیاسه‌تی توركیا و میسر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كه سه‌رده‌می سه‌ركۆماری پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ لێی كشابووهوه ته‌نها له به‌رژوه‌ندی ئێران‌دا نابێت، به‌ڵكو له دوای رێككهوتنهمكه سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گیرێن ئه‌مه‌یش سوودی له‌ژمارنه‌هاتووی هه‌یه بۆ سه‌قامگیری ئابووریی و ئاسایشی سیاسیی ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه به توركیایشه‌وه.
- سیاسەتی گرژییەکانی ئیسرائیل
دەوڵەتی ئیسرائیل لە رۆژی دامەزراندنییەوە تا ئێستا بووەتە هۆی هەڵکشانی توندوتیژییەکانی ناوچەکە و توانیویەتی بە سەرکەوتوویی پەرە بە "بەتوندڕەوکردنی سیاسەتی عەرەبی" بدات و لە هەموو هەوڵێکی دانوستان و سیاسەتی میانڕەوی نیگەرانە. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەگەر وڵاتانی ناوچەکە بتوانن کێشەکانی نێوانیان بەشێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکەن، ئەو کات وەک گەورەترین مەترسی لەسەر سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرنج دەخەنە سەر ئیسرائیل. تەنها رێگای مانەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل، چاندنی تۆوی دووبەرەکییە لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە و قۆڵکردنەوەی کێشەکانی نێوان گەلان و حکوومەتەکانی ناوچەکەیە.
لەبەر ئەم هۆیانە ئیسرائیل هەوڵی زیادکردنی توندتیژییەکان دەدات و دەیەوێت لە رێگەی "بەتوندڕەوکردنی سیاسەتی عەرەبی" وڵاتانی ناوچەکە لاواز بکات و گرژییەکانی نێوانیان زیاتر بکات. ئەم شێوازەش لە سیاسەت مێژووییەکی زۆری کۆنی هەیە. بۆ نموونە لە کاتی شەڕی سارددا ئیسرائیل رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە لاوازکردنی سووریا، میسر و عێراق کە لە بەرەی یەکێتی سۆڤییەت بوون. ئیسرائیل بە دوو رێگا ئەم کارەی ئەنجامدا، یەکەمیان لەڕێی پەلاماردانی سووریا، میسر و عێراق و سیاسەتی داگیرکارییەوە ئەو وڵاتانەی لاواز کرد. دووەم رێگاش لەڕێی زیادکردنی توندوتیژی لە ناوچەکەدا گەلی ئەو وڵاتانەی لە دژی حکوومەتەکانیان هاندا و گرفتە سیاسییەکانی قوڵاتر کردەوە.
کاتێک لەم رەهەندەوە دەڕوانینە سیاسەتی ناوچەکە دەتوانین بڵێین پاوانخوازی و توندڕەوی کە ساڵانێکی زۆرە مەترسییەکی گەورەیان دروستکردووە، پەیوەندییەکی بەهێزیان بە سیاسەتەکانی ئیسرائیل-ەوە هەیە. لە کاتێکدا حکوومەتەکانی ناوچەکە بۆ هاوسەنگکردنی هەڕەشە سەربازییەکانی ئیسرائیل سیاسەتی ئەمنی توندیان گرتبووەبەر، رووبەڕووی توڕەیی و ناڕەزاییەکی گەورەی جەماوەری بوونەوە کە بە پلانی ژێربەژێری ئیسرائیل دژبە حکوومەتی وڵاتەکانیان هاندەدران. ئەم دوو دۆخەش وای کرد دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان گەل و حکوومەتەکانی ناوچەکەدا سەخت بێت.
بەهەمان شێوە هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ زیادکردنی توندوتیژی ناوچەکە لە ماوەی رابردوودا درێژەی ئامانجی "بەتوندڕەوکردنی سیاسەتی عەرەبی"یە. بەم شێوەیە هەوڵەکانی دروستکردنی پەیوەندییەکی تەندروست لەنێوان گەل و حکوومەتەکانی ناوچەکەدا لەڕێی سیاسەتەکانی ئیسرائیل بۆ پەرەدان بە توندوتیژی، بەلاڕێدا دەچن. بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم تێڕوانینەش ئەوەندە بەسە تەماشای پەیوەندییەکانی نێوان ئێران-ئەمریکا و ئێران-سعوودیە بکەین.