ئیستانبوڵ- AA / دویگو چاغلا بایرام
لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا لە شاری وهان لە ویلایەتی هوبەی لە چین ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) سەریهەڵدا، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ەوە بە خێراییەکی زۆر بە جیهاندا بڵاوبووەوە و بوو بە پەتایەکی جیهانی.
لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا یەکەم حاڵەتی توشبوون لە ویلایەتی کیرالای هیندستان تۆمار کرا و یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانیش لە ١٢ی ئاداردا لە ویلایەتی کارناتاکا تۆمار کرا.
لە سەرەتادا پەتای کۆرۆنا زۆر بەهێواشی لە هیندستان بڵاوبووەوە و باس لەوە دەکرا کە ئەو وڵاتە توانیوویەتی لە بەرەنگاربوونەوەی پەتاکەدا سەرکەوتووبێت. تەنانەت لە سەرەتادا هیندستان پێگەی پێشەنگی هەبوو لەو خەباتە جیهانییەی بۆ کۆتاییهێنان بە کۆرۆنا خرابووە گەڕ، بەڵام لە قۆناغی ئێستادا، هیندستان یەکێکە لەو وڵاتانەی بەقورسترین شێوە کەوتووەتە ژێر کاریگەری پەتای کۆرۆنا. بەتایبەتی شەپۆلی دووەمی پەتاکە بەهۆی توندوتۆڵ نەبوونی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی، فێستیڤاڵە جەماوەرییەکان و میتینگەکانی هەڵبژاردن بەخێرایی تەشەنەی کرد، هەروەها نەبوونی بتڵی ئۆکسجین و پێداویستییە پزیشکییە سەرەتاییەکان وایکرد ژمارەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەشێوەیەکی خێرا زیاد بکات. دەنگۆی ئەوەش هەیە کە بەهۆی وشکەساڵییەوە تەنانەت دەرمانە ماوەبەسەرچووەکانیش لە بازاڕەکاندا نەماون و بتڵی ئۆکسجینیش بە نرخێکی خەیاڵی تەنها لە بازاڕی رەشدا دەستدەکەوێت. بەهۆی زۆری ژمارەی قوربانییانی کۆرۆنا جێگای ناشتن و سووتاندنی تەرمەکان نەماوە، ئەمەش وایکردوە خێزانە هیندییەکان بۆ ناشتنی تەرمەکانیان دووچاری نەهامەتییەکی زۆر ببن.
لە لایەکی دیکەشەوە قەروێڵەکانی نەخۆشخانەکان پڕبوون و لەسەر هەر قەرەوێڵەیەک چەند نەخۆشێک چارەسەر وەردەگرن هەروەها بەهۆی نەبوونی بڕی پێویست لە بتڵی ئۆکسجین، مرۆڤەکان گیان لەدەست دەدەن.
- هەڵەکە لە کوێدا بوو؟
لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٠دا هیندستان بە ٩٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون چووە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی کەوتوونەتە ژێر گەورەترین کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام لە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتی ئەمساڵدا ژمارەی تووشبووان بۆ کەمتر لە ٢٠ هەزار دابەزی و لە بەرامبەردا حکوومەتی نیودەلهی مژدەی سەرکەوتنی بەسەر پەتاکەدا دایە هاووڵاتییانی و دووبارە هەموو شوێنە گشتییەکان کرانەوە. ئەمجارەش هاووڵاتییان وەک رابردوو پابەندی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی نەبوون. هەروەها بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەشەوە لە پێنج ویلایەت میتینگی جەماوەری رێکخران و زۆرینەی بەشداربووانیش دەمامکیان نەبەستبوو. لەلایەکی دیکەشەوە ئەمساڵ فێستیڤاڵی جەماوەری کومبە مێلا بەڕێوەچوو کە گەورەترین فێستیڤاڵی هیندۆسەکانە و هەر ١٢ ساڵ جارێک بە بەشداری ملیۆنان هیندۆس لە کەناری رووباری گانج بەڕێوەدەچێت، لەم فێستیڤاڵەشدا رێوشوێنەکانی خۆپارێزی پەیڕەونەکران.
بە گوتەی پسپۆڕان، حکوومەتی هیندستان لەڕێی زوو ئاشکراکردنی یەکەم شەپۆلی کۆرۆنا توانیوویەتی ئەوکات سەرکەوتن بەدەستبهێنێت بەڵام ئامادەکاری بۆ رێگریکردن لە شەپۆلی دووەم نەکراوە و ئەمەش وایکردوە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە رووبەڕووی کەمی دەرمان و پێداویستی پزیشکی ببنەوە.
لە بەرامبەریشدا دەسەڵاتدارانی هیندستان باس لەوە دەکەن کە بتڵی ئۆکسجین و پێداویستی پزیشکی پێویستیان بۆ زیادبوونی لەناکاوی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا ئامادە کردوە بەڵام گرفتیان لە گەیاندندا هەبووە. بە گوتەی پسپۆڕانیش پێویستبوو پێشوەختە ئەم ئامادەکارییانە بکرانەیە.
جێی ئاماژەیە لە ئێستادا حکوومەتی نیودەلهی بۆ گواستنەوەی بتڵی ئۆکسجین لە نێوان ویلایەتەکانی ئەو وڵاتەدا، شەمەندەفەری تایبەتی خستووەتەکار. بەڵام نەبوونی ژێرخانێکی تەندروستی باش وای کردووە هیندستان بگاتە ئەم دۆخەی ئێستا، چونکە ئەو بوودجەیەی ساڵانە هیندستان بۆ کەرتی تەندروستی دابینی دەکات بەراورد بە زۆربەی وڵاتانی دیکە، بەشە بوودجەیەکی زۆر کەمە.
- تابلۆی كۆرۆنا له هیندستان
تاكوو ٢٥ی ئایار به تێكڕایی ٣٣٢ ملیۆن و ٥٩٤ هه‌زار و ١٧٦ پشكنین له‌و وڵاته ئه‌نجام دراون و ٢٦ ملیۆن و ٩٤٨ هه‌زار و ٨٧٤ حاڵه‌تی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار كراون. به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به تێكڕایی ١٩٨ ملیۆن و ٥٣٨ هه‌زار و ٩٩٩ دۆزی ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رگیراوه، دوو ملیۆن و ٥٨٦ هه‌زار و ٧٨٢ حاڵه‌تی چالاك هه‌یه و ٣٠٧ هه‌زار و ٢٣١ گیانله‌ده‌ستدانیش هه‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و ژماره‌یه راست نییه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه لانیكه‌م ژماره‌كه پێنج هێنده‌ی ئه‌وه‌یه كه راگه‌یه‌ندراوه.
كۆنگره‌ی نیشتمانیی هیندستان كه گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی هیندستانه داوا ده‌كات داخستنی نیشتمانی له سه‌رتاسه‌ری وڵات رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیران، نارێندرا مۆدی و حكوومه‌ته‌كه‌ی كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان كه‌مبووه‌ته‌وه و به‌هۆی کاریگەری لەسەر ئابوورییه‌وه خۆی له بڕیارێكی له‌م جۆره ده‌بوێرێت. به‌ڵام ناكرێت ئه‌وه‌یش له‌بیر بكرێت كه كه‌مبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیداره به كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی پشكنینه‌كان. راگه‌یاندنی داخستنی نیشتمانی بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگ له مانگی ئادار و ئایاردا زیانی زۆری به ئابووری هیندستان گه‌یاند. به جۆرێك له مانگی نیسان و حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو به رێژه‌ی له سه‌دا ٢٤ ئابووری ئه‌و وڵاته زیانی به‌ركه‌وت. بۆیه حكوومه‌ته‌كه‌ی مۆدی خۆی له‌مه ده‌بوێرێت.
- كه‌می و زۆرییهكان
هیندستان كه به‌راورد به وڵاتانی دیكه له به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسیندا رۆڵێكی گرنگی له ئه‌ستۆ گرتووه، وێڕای ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری ڤاكسینه، به‌ڵام ئێستا به ده‌ست ئه‌وه ده‌ناڵێنێ كه له به‌كارهێنانی ڤاكسین و دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كاندا دووچاری كێشه بووه‌ته‌وه. له رووی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌وه هیندستان به دوای چین و ئه‌مریكا له ریزی سێیه‌مدا دێت و یه‌ك ملیار و ٤٠٠ ملیۆن كه‌س له‌و وڵاته كه كه‌مێك زیاتره له رێژه‌ی له سه‌دا ١٠ی دانیشتووانی ئه‌م وڵاته دۆزی یه‌كه‌م و كه‌مێكیش له سه‌رووی له سه‌دا سێی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته هه‌ردوو دۆزی ڤاكسینه‌كه‌یان به‌كار هێناوه.
هیندستان یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی له میانی به‌رنامه‌ی گه‌یاندنی جیهانی ڤاكسینی كۆرۆنا كه به پێشنیاری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی بێ به‌رامبه‌ر و به نرخێكی هه‌رزان ڤاكسینه‌كه دهگهیهندرایه وڵاتانی هه‌ژار، ڤاكسینی به ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتان به‌خشی. به‌ڵام به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا له‌و وڵاته، هیندستان ناچار بوو باری سه‌رنجی بخاته‌وه سه‌ر خۆی.
له به‌رامبه‌ر تۆماركردنی ژماره‌ی پێوانه‌یی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا كه رێگه درا به ملیۆنان هاووڵاتیی به‌شداری له فێستیڤاڵی هیندودا بكه‌ن و پارتی گه‌لی هیندستان كه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوان بۆ هه‌ڵبژاردن رێك بخه‌ن و سهركهوتوونهبوونی حكوومه‌ت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا، به پێویست ده‌زاندرێت نارێندرا مۆدی ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه.
هەروەها لە هیندستان سنووردارییەکان کە لەبری حکوومەتی ناوەندی لەلایەن بەرپرسانی ویلایەتەکانەوە راگەیەندراوە، بە هۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە دەلهی و مۆمبای بەرپرسان دەستیان کرد بە گرتنەبەری رێکارەکانی سنووردارکردن لەو ناوچانەدا.
لەو ناوچانەدا بەهۆی زۆری کرێکارانی کۆچەریەوە و قەرەباڵخی لە گەڕانەوە بۆ دێهاتەکان بە شەمەندەفەر، پاس و بارهەڵگر بەمەبەستی بەشداریکردن لە فێستیڤالی هۆلی و دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی دێهاتەکاندا زۆرێک لە خەڵکی گەڕانەوە بۆ ناو ماڵەکانیان، کە ئەوەیش بووە هۆی لەناکاو بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە.
هیندستان ئەمڕۆ بەهۆی لەناکاو بەرزبوونەوەی رێژەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتاکە دووچاری کەمی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بووەتەوە و کەوتووەتە پشێویەکی تەواوی شەپۆلی دووەمی پەتای کۆرۆنا. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو وڵاتە ساڵی رابردوو لەم کاتەدا بە باشی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتاکەی بەڕێوەدەبرد و لە گەورەترین پێگەی جیهاندا بوو لەرووی دەرمانخانەوە و دیپلۆماتییەکی گرنگیی دەرمانی بەڕێوە دەبرد.
- کاریگەریە جیهانییەکان
رێکخراوی تەندروستی جیهانیی، ئاماژەی بەوەکرد ڤایرۆسی کۆرۆنای هیندی کە بە ''نیگەرانییەکی جیهانیی'' لەقەڵەمدا پەتایەکی گوێزەرەوەیە و لە ٤٠ وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە، واتا لە راستییدا دەگوترێت جگە لە ئەنتاریکتیکا لە هەموو کیشوەرەکەدا بڵاوبووەتەوە. لەگەڵ ئەوانەشدا ماوەی چەند مانگێکە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی ئەو وڵاتەدا بەهۆی سەرهەڵدانی حاڵەتی نوێی جۆراوجۆر، نیگەرانییەکی زۆر لە جیهاندا دروست بووە و ئاماژە بە مەترسییەکی جیهانی دەکرێت لە بەرەنگاربوونەوەی پەتاکەدا. هەروەها لێکدانەوەی ئەوە دەکرێت کە لە بەرامبەر ئەو کارانەی کوتان کە لەسەرانسەری جیهاندا بەڕێوە دەبرێت، دۆخی هیندستان بووەتە قەیرانێکی گەورەتر و رەنگە لە وڵاتانی جیاوازدا ببێتە هۆی سەرهەڵدانی شەپۆلی زیاتر و بەو هۆیەشەوە پەتاکە بۆ ماوەیەکی زیاتر خۆی نوێ بکاتەوە. هیندستان کە چاوەڕوان دەکرێت هاوکاری گەورە پێشکەش بە هەوڵەکانی کوتان بکات لە جیهاندا، بە داخەوە لە ئێستادا دووچاری کێشە بووەتەوە لە بەڕێوەبردنی کوتان لە ناو خۆی وڵاتەکەیدا.
- ئەم دۆخە چۆن رەنگدانەوەی لەسەر ئابووری جیھان دەبێت؟
راپۆرتی ئاسۆکانی ئابووری جیھانی کە لەلایەن سندووقی نێودەوڵەتیی دراوەوە دەردەچێت، پێشبینی ئەوە دەکات کە ئەو بازاڕانەی کە لە گەشەسەندندان بە بازاڕەکانی ھندستانیشەوە لەگەڵ گەشەسەندن بەڕێژەی لەسەدا ٦،٧ ئەوە بە ڕێژەی لەسەدا ٦٤ کاریگەری دەبێت لەسەر گەشەسەندنی ئابووری جیھانی و بەمەش ئابووری جیھانی بە رێژەی لەسەدا ٦ گەشەدەکات. بەگوێرەی یەکسانی ھێزی کڕین وفرۆشتن لەو ئابوورییانەی کە گەورەدەبن و لە گەشەسەندندان، تێکڕای بەرھەمی ناوخۆی ئابووری ھیندستان، لەسەدا ١١،٨ پێکدەھێنێت. ئەم دۆخە ئەوە نیشاندەدات کە وا پێشبینی دەکرێت کە یەک لەسەر پێنجی گەشەسەندن لە بازاڕەکانی ھیندستانەوە بێت. بەڵام، بە گوێرەی ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩دا گەشەسەندنی تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی بە رێژەی لەسەدا ٦،١ دەبینرێت و لەگەڵ لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا بۆسەر ئابووری ئەوە لە ساڵی ٢٠٢٠دا تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی بڕێک لەسەرووی ٢،٧ ترلیۆن دۆلار بووە و بۆ لەسەدا ٤،٢ داکشاوە. لەم ساڵدا، تەنانەت گەشەسەندن بە رێژەی لەسەدا پێنج لە بری لەسەدا ١٢،٥ کە سندووقی نێودەوڵەتیی دراو پێشبینی کردبوو، بە مانای گەشەسەندنێک بە بڕی ٢٠٠ ملیار دۆلار دێت. بەڵام بەدەر لە گەشەسەندن، ئەو ئاراستەیەی كە چاكبوونەوەى ئابووری جیھانی ئەستەم دەکات وەكو بەربەستێكى بەهێز لە پێشماندايە.
نووسەر: دویگو چاغلا بایرام
news_share_descriptionsubscription_contact

