Mohammed Baqi Hussein
05 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2016
واشنتۆن
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌واناندا كۆبووه و داتاكانی پەیوەندیدار بە هه‌لی كار و دامه‌زراندنی مانگی شوباتی هه‌ڵسه‌نگاند.
ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پێشكه‌وتنی گرنگ له هێزی كاردا تۆماركراوه.
ئۆباما گوتیشی: "له‌مانگی رابردوودا ئابووریی ئه‌مریكا هه‌لی كاری بۆ 242 هه‌زار كه‌س ره‌خساندووه. دوو مانگه له‌سه‌ر یه‌ك، رێژه‌ی بێكاری له‌خوار سه‌دا پێنجهوهیه و له سێ مانگی رابردوودا هێزی كار له ئه‌مریكا ملیۆن و نیوێك كه‌سی زیادكردووه. ئه‌مه به‌ره‌وپێشچوونێكی گرنگه".
هه‌روه‌ها ئۆباما رایگه‌یاند له 7 ساڵی رابردوودا كه‌رتی تایبه‌ت له ئه‌مریكا هه‌لی كاری بۆ 14 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س ره‌خساندووه و ئه‌مه‌ش به‌رزترین ژماره‌یه له‌مێژوودا.
ئۆباما بۆ رۆژنامەنووسان گوتیشی: "له‌ڕاستیدا دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ی "ئۆباما كه‌یر" مانگ به‌مانگ تا ئێستا هه‌لی كار له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه. ئه‌گه‌ر 7 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، كاتێك مانگانه 800 هه‌زار كه‌س كاره‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دا و رێژه‌ی بێكاری گه‌یشتبووه سه‌دا 10، كه‌سێك بهاتایه و بیگوتبا رۆژێك رێژه‌ی بێكاری ده‌گاته ئه‌م خاڵه‌ی ئه‌مڕۆ، باوه‌ڕمان پێنه‌ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌مڕۆ كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا له ساڵی 90ه‌كانه‌وه تا ئێستا به‌رزترین ئاستی هه‌لی كار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه جیهان ئیره‌یی به ئابووری ئه‌مریكا ده‌بات".
ئۆباما جه‌ختیكرده‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێستی رێگرانه‌ی كۆنگرێس له سیاسه‌تی ئابووریی حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌وكاته‌وه‌ی ده‌ستبه‌كاربووه، ئه‌نجامی باشی به‌ده‌ستهێناوه. راشیگه‌یاند له چه‌ند مانگی داهاتوودا مشتومڕه‌كان له‌باره‌ی بوودجه‌ی 2017ی ئه‌مریكاوه روو له هه‌ڵكشان ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت.