Zana Natık Kerem
09 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
ھاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا، دابەزی و بە ١٣١١.١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
دوێنێ سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک راگەیاند و بەڵێنی دا کە ئەمریکا سزای توندی ئابووری بەسەر رژێمی ئێراندا بسەپێنێت.
لە کاتژمێر ٠٤:٣٩ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکاندا دابەزی و بە ١٣١١.١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
لەبەرامبەر دابەزینی نرخی زێڕ، بەھای دۆلار لە بەرامبەر شەش دراو بە رێژەی ٠.١١ لە سەدا بۆ ئاستی ٩٣.٠٤ بەرزبوویەوە.
ھاوکات نرخی یەک ئۆنسە زیو لە بازاڕەکاندا بە ١٦.٤٧ دۆلار جێگیربوو و مامەڵەی پێوە کرا، ھەروەھا نرخی یەک ئۆنسە پلاتینیش دابەزی و بە ٩١٢.٧١ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.