Emre Gürkan Abay,Rewa Mahmut Hasan
28 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2017
مۆسکۆ - AA
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند کە گرژی و ئاڵۆزیەکانی نێوان وڵاتانی کەنداو مایەی نیگەرانین و گوتی: "ئاڵۆزیەکان تەنها لە دەورووبەری ئێران نین، بەڵکو لە نێوان سەرکردەکانی عەرەبیشدا زیادیان کردووە".
سێرگی لاڤرۆڤ لە کۆنسەی پەیوەنديیە نێودەوڵەتییەکانی رووسیا کە لە مۆسکۆ بەرێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە گرژیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەردەوامی هەیە.
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەی دواییدا رێکخراوە تیرۆریستیەکان گورزی کاریگەریان بەرکەوتووە و گوتی: "بەڵام لە لایەن هەندێک هێزی جیاوازەوە، ئەزموونێکی سوودبەخش تاقی کراوەتەوە لەم رێگەیەدا، تا ئێستا نەبووەتە بەرەی دژە تیرۆری نێودەوڵەتی پشتگیریکراو لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە".
سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژەی بە بەردەوامی قەیرانەکانی لیبیا، عێراق و یەمەن کرد و گوتی: "گرژی و ئاڵۆزیەکانی نێوان وڵاتانی کەنداو مایەی نیگەرانین و گوتی: "ئاڵۆزیەکان تەنها لە دەورووبەری ئێران نین، بەڵکو لە نێوان سەرکردەکانی عەرەبیشدا زیادیان کردووە".
ناوبراو دووپاتی کردەوە کە هاوشانی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا چەندین رێککەوتنی هاریکاری بەم دواییە لە زۆر لایەنەوە مەترسیان لەسەر دروست بووە.