جيهان

سعوودیە.. بەستنی دوو لووتکە

- بڕیاردراوە لە کۆتایی ئەم مانگەدا، دوو لووتکە لەسەر ئاستی کەنداو و وڵاتانی عەرەبی لە شاری مەککە پیرۆز رۆژئاوای سعوودیە ببەسترێت.

Zana Natık Kerem  | 19.05.2019 - نوێکردنەوە : 19.05.2019
سعوودیە.. بەستنی دوو لووتکە

Riyad

ریاز ــ AA

شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز بانگھێشتنامەی ئاراستەی سەرکردە و کاربەدەستانی وڵاتانی ئەنجوومەنی ھاریکاری کەنداو و وڵاتی دیکەی عەرەبی کردووە بۆ ئەوەی لەو دوو لووتکەدا بەشداربن کە بڕیاردراوە لە کۆتایی ئەم مانگەدا لەسەر ئاستی کەنداو و ناوچەی عەرەبی لە شاری مەککەی پیرۆز رۆژئاوای سعوودیە بەڕێوەبچن.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاویکردەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ئاشکرای کردووە لە میانی دوو لووتکەکەدا، بەوردی ھەڵوەستە لەسەر ئەو پەلامارانە دەکرێت کە بەم دواییانە لە لایەن میلیشیا حووسییەکانەوە کرانە سەر چوار کەشتی لە نزیک ئاوی ھەرێمی لە ئیمارات و دوو وێستگەی نەوت لە سعوودیە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا کە شای سعوودیە پەرۆشی ئەوەیە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە پتەوتر بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ھەوڵەکانی لەگەڵ ئەنجوومەنی ھاریکاری کەنداو و کۆمکاری عەرەبی خستووەتەگەڕ.

تا ئێستا نەزاندراوە کام لە سەرکردەکانی کەنداو و وڵاتە عەرەبییەکان لە ھەردوو لووتکەکەدا ئامادە دەبن.

کەناڵی ئەلعەرەبییە بڵاویکردەوە کە بەرلە بەستنی دوو لوتکەکە، بڕیارە لووتکەی ئیسلامی لە شاری مەککە بەڕێوەبچێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın