Ramal Abdullah
14 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2015
ئەنتاڵیا
جێگری سەرۆکوەزیران جەودەت یڵماز، لەکۆنفراسەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و خەمباری خۆیشی دەربڕی بەهۆی پەلامارە تیرۆرستییەکەی پاریس.
جەودەت یەڵماز گوتی: "کێ بەرامبەر کێ و لە کوێ و بە چ پاساوێک بیکات و داڵدەیان بدات تیرۆر و کاری تیرۆریستانە شەرمەزار دەکەین. دەمەوێت سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئەوە رابکێشم کە گرنگی زۆر دەدەین بەهەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کە وڵاتی ئێمە ئازاری زۆری چێشتووە بەدەست تیرۆرەوە. پێویستە لە دژی ئەو کردە تیرۆرستییانە هەماهەنگ و هاریکار و پێکەوە بین. ئەنجامدەرانی ئەو کردە تیرۆرستیانە بۆ مەبەستێک کەوتوونەتە جووڵە. نابێت ئەو کردەوانە ببنە هۆی لێک دوورکەوتنەوەی گەلان و کولتوور و ئایینی جیاواز و پێویستە لەیەکتر نزیک ببنەوە. نابێت تەنها لە نێو وڵات بەڵکو دەبێت لەسەر ئاستی گەردوونی لە نێوان کولتوور و شارستانییەت و ئایینی جیاواز هەماهەنگی و راوێژ بکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. پێویستە زەمینەسازی بکەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی کولتووری تیرۆر".
یڵماز ئاماژەی بەوە دا تورکیا لە یەکی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرکی قۆناغی سەرۆکایەتی جی ٢٠ ی بەسەرکەوتوویی بەجێ گەیاندووە و لەکۆتاییهاتن نزیک بۆتەوە.