Rewa Mahmood Hasan
06 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2020
سلێمانی-AA
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ هەریەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ شاندێکی پارتی کە پێکهاتوون لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی، هۆشیار زێباری و مەحمود محەمەد و ئەندامی سەرکردایەتی، علی حسێن دەگاتە شاری سلێمانی.
شاندەکە سەرەتا لەگەڵ یەکێتی لە دەباشان کۆدەبێتەوە و دواتر سەردانی گردی زەرگەتە دەکات و لەگەڵ گۆڕان کۆدەبنەوە.
بەپێی زانیارییەکان هاتنی ئەم شاندە لە چوارچێوەی هەوڵەکاندایە بۆ بەستنی لووتکەی سێقۆڵی پارتی، یەکێتی و گۆڕان کە بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو لە هەولێر ببەسترێت.