Gökhan Varan
06 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى توركيا، حامى ئاكسۆى، سەبارەت بەو هەواڵانەى كە لە رۆژنامەكانى يۆنان بڵاوبوونهتەوە دەربارەى زيادبوونى چالاكييە سەربازييەكانى توركيا لە دەرياى ئيجە و دەرياى ناوەڕاست بهر له لووتكەى يەكێتیى ئەورووپا رایگهیاند:"يۆنان پرسه دووقۆڵييەكانى لەگەڵ توركيادا، لە رێگەى هانا بردن بۆ ئەوانەى ديكەوە نا، بەڵكو بە دانيشتن لەگەڵ توركيا لەسەر مێزى گفتوگۆ، بە هەماهەنگى و ديالۆگ چارەسەر دەكرێت".
حامی ئاكسۆى وەڵامى پرسيارێكی دایهوه سەبارەت بەو هەواڵانەى كە لە رۆژنامەكانى يۆنان بڵاوبوونهتەوە دەربارەى زيادبوونى چالاكييە سەربازييەكانى توركيا لە دەرياى ئيجە و دەرياى ناوەڕاست بهر له لووتكەى يەكێتیى ئەورووپا.
ئاكسۆى ناڕاستى ئەو هەواڵانەى ئاشكراكرد و رایگهیاند: "بە پێچەوانەوە يۆنان لە رێككەوتى ٢٠ى تشرينى يەكەمەوە بە بڵاوكردنەوەی '11 NAVTEX' و '12 NOTAM' لە ئيجە و رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست و بە راگەياندنى ئەنجامدانى ٢٤ چالاكى سەربازى، بەردەوامە لەو چالاكييە سەربازييانەى كە گرژییهكان له ناوچەكە زياددەكات. سەربازانى يۆنان كەناڵەكانى ديالۆگيشيان داخستووە، كە رێدەگرێت لە بەرەوپێشچوونى پێشنيارەكەى سكرتێرى گشتيى ناتۆ".
گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى توركيا، سەرنجی بۆ ئەوە راكێشا كە يۆنان لە ٩ى تشرينى يەكەمەوە تاكو ئێستا بەشدارى لەو كۆبوونەوانە نەكردووە كە لەلايەن لايەنە سەربازييەكانى ناتۆوە رێكخراوە و رایگهیاند: "يۆنان پرسه دووقۆڵييەكانى لەگەڵ توركيادا، لە رێگەى هانا بردن بۆ ئەوانەى ديكەوە نا، بەڵكو بە دانيشتن لەگەڵ توركيا لەسەر مێزى گفتوگۆ، بە هەماهەنگى و ديالۆگ چارەسەر دەكرێت".