Kasım İleri
06 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2020
نيويۆرک - AA
لە ئەمريكا، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا دوو هەزار و ١١٦ توشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەم شێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتووه‌تە ٢٨٧ ھەزار و ٨٥٤ کەس.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٢٠٦ ھەزار و ٣٨٧ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە ١٤ ملیۆن ٩٨٧ ھەزار و ٤٣٠ کەس.
هه‌روه‌ها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی دوو هەزار و ١١٦ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی کە لە ئەمریکا دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتووه‌ته ٢٨٧ ھەزار و ٨٥٤ کەس.
ھاوکات هەشت ملیۆن و ٧٨٩ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى کە ئەنجامدراون ٢٠٥ مليۆن و ٨٥٤ى تێپەڕاندووه.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش، ویلایەتی تێكساس له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه زياتر لە يەك مليۆن و ٣٤٢ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به نزيكەى يەك مليۆن و ٣٤٠ هه‌زار حاڵه‌ت كاليفۆرنيا و فلۆريدا بە زياتر لە يەك مليۆن و ٤٩ هەزار حاڵەت دێن.
لەرووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٤ هەزار و ٩٤٠ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه، هاوكات حاڵەتەكانى تووشبوون لە ويلايەتەكەدا بە ٧٧٩ هەزار لە دواى ويلايەتى ئيڵینۆی لە پلەى پێنجەمدايە.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە زياتر لە نۆ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل كە زياتر شەش ملیۆن و ٥٧٧ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکراوە.