Ferhat Yasak
12 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2023
ئیستانبوڵ - AA
جێگری سەرکۆماری تورکیا، جەودەت یڵماز رایگەیاند: ''لە کاتێکدا لەلایەکەوە سیاسەتەکان بۆ دابەزینی هەڵئاوسان جێبەجێ دەکەین، لەلایەکی دیکەوە سیاسەتەکانمان بۆ دابەزاندنی کاریگەرییەکانی هەڵئاوسان لە کۆمەڵگادا بۆ نزمترین ئاست پەیڕەو دەکەین''.
لەمیانی سەردانکردنی سەرۆکایەتی لقی ئیستانبوڵی ئاک پارتی، جەودەت یڵماز لەگەڵ سەرۆکی لقی پارتەکە لە ئیستانبوڵ، عوسمان نوری کاباکتەپە و بەڕێوەبەرانی ئیداری ناوچەکە کۆبووەوە و پاشان بۆ رۆژنامەنووسان دووا.
یڵماز باسی لەوە کرد کە رێکخستنەکانی ئاک پارتی لە هەڵبژاردنەکاندا دڵسۆزانە کاریان کردووە و دوای هەڵبژاردنەکانیش ئامانجی سەرەکیان دابینکردنی خۆشگوزەرانی ئارامی و دڵخۆشی و چاوەڕوانییەکانی گەلە لە بواری ئابوورییدا.
جەودەت یڵماز باسی لەوە کرد کە ئەوەی کراوەتە ئامانج لە چوارچێوەی پلانێکدا جێبەجێ دەکرێت.
جێگری سەرکۆماری تورکیا، جەختی لەسەر دابەزاندنی رێژەی هەڵئاوسان کردەوە لە وڵاتدا و رایگەیاند: ''لە کاتێکدا لەلایەکەوە سیاسەتەکان بۆ دابەزینی هەڵئاوسان جێبەجێ دەکەین، لەلایەکی دیکەوە سیاسەتەکانمان بۆ دابەزاندنی کاریگەرییەکانی هەڵئاوسان لە کۆمەڵگادا بۆ نزمترین ئاست پەیڕەو دەکەین''.