Merve Yıldızalp,Muhammet Ali Kemal
02 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرکۆماری تورکیا، فوئاد ئۆکتای سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ سزادانی هەریەک لە وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو، رایگەیاند: "ئێمە بە ئاڵا، نیشتمان و گەلەکەمانەوە، دەوڵەتێکی مەزنین. بە رابەرایەتی سەرکۆمارمان، بۆ تەنها ساتێکیش دوودڵ نابین لە ئەنجامدانی ئەوەی پێویستە دەوڵەتە مەزنەکان ئەنجامیبدەن".
فوئاد ئۆکتای لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، پەیامێکی سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ سزادانی هەریەک لە وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو، بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە دوایین پێشهاتەکان جارێکی دیکە ئەوەیان پیشانی جیهان دا کە مەزن بوونی دەوڵەت پەیوەندیی راستەوانەی نییە لەگەڵ گەورەیی ئابووریی، سەربازیی یان جوگرافی و رایگەیاندووە: "مەزن بوونی دەوڵەت پێویستی بەوەیە کە لەچوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا مامەڵە بکەیت، پابەند بیت بەو رێککەوتنانەی کراون، سەرڕاست بەرامبەر بە بنەمای دادپەروەریی و رێزگرتن، بەرژەوەندیی گەلان نەخەیتە سەروو بەرژەوەندیی گرووپە بچووکەکانەوە و هەمیشە پشتیوانی ستەملێکراوان بیت. ئێمە بە ئاڵا، نیشتمان و گەلەکەمانەوە، دەوڵەتێکی مەزنین. بە رابەرایەتی سەرکۆمارمان، بۆ تەنها ساتێکیش دوودڵ نابین لە ئەنجامدانی ئەوەی پێویستە دەوڵەتە مەزنەکان ئەنجامیبدەن".