Özcan Yıldırım
02 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی یه‌كێتیی پارێزه‌رانی توركیا، مه‌تین فهیزیئۆغڵو كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر سزای ئه‌مریكا به‌سه‌ر بانكه‌كانی توركیادا و رایگه‌یاند "ئه‌م هه‌ڵویسته بریتییه له‌وه‌ی ئێوه ده‌ڵێن 'دان به سه‌روه‌ری یاسادا نانێین، به‌ڵكو دان به یاسای باڵاده‌سته‌كاندا ده‌نێین' ."
مەتین فهیزیئۆغڵو به‌ناوی یه‌كێتیی پارێزه‌رانی توركیاوه نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی یه‌كێتیی پارێزه‌رانی ئه‌مریكا و سەرجەم ئه‌و رێكخراوه پیشه‌ییانه كرد كه ئه‌ندامی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپان و ره‌خنه‌ی له بڕیاری سزای ئه‌مریكا گرت به‌سه‌ر بانكه‌كانی توركیادا.
له نامه‌كه‌دا هاتووه "په‌یامه هه‌ڕه‌شه ئامێز و هه‌ڕه‌شه‌كانی سزا جیگه‌ی قبووڵکردن نییه كه به‌رپرسه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له پێناو ئازادكردنی ئەو هاووڵاتییه‌ی كه له توركیا ده‌ستبه‌سه‌ره بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه".
هاوكات سه‌رۆكی یه‌كێتیی پارێزه‌رانی توركیا، مه‌تین فهیزیئۆغڵو له نامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووە "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌و هه‌ڵوێسته حساب بۆ یاسای نێوده‌وڵه‌تی ناكات، هه‌روەها هه‌وڵده‌دات ده‌ستوه‌ردان له دادگای ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری بكات. ئه‌م هه‌ڵوێسته بریتییه له‌وه‌ی ئێوه ده‌ڵێن 'دان به سه‌روه‌ری یاسادا نانێین، به‌ڵكو دان به یاسای باڵاده‌سته‌كاندا ده‌نێین'، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت كه له‌ڕاستیدا سه‌روه‌ری بریتییه له جیانه‌بوونه‌وه له یاسا و دادپه‌روه‌ری و په‌نانه‌بردنه بۆ هێزی گه‌وره. هه‌ندێک له ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به‌وه ده‌زانن كه چهكوشێكیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه و هه‌ر كێشه‌یه‌ك دێته به‌رده‌میان مامه‌ڵه‌ی بزماری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن".