Çiğdem Alyanak,Muhammet Ali Kemal
02 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2018
ئیستانبوڵ- AA
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو سەبارەت بە بڕیاری سزادانی تورکیا لە لایەن ئەمریکاوە، رایگەیاند: "ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت داده‌نیشین و ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه گفتوگۆ بكرێت. ئه‌و بڕیاره‌ی كه له‌باره‌ی دوو وه‌زیره‌كه‌وه دراوه، به دروستی نازانین".
کەمال کڵچدارئۆغڵو بە یاوەری هەریەک لە سەرۆکی لقی پارتەکەی لە ئیستانبوڵ، جانان کافتانجیئۆغڵو و سەرۆکی شارەوانی باکرکۆی، بولەنت کەریمئۆغڵو سەردانی ئۆیا بەربەرئۆغڵوی هاوسەری پەرلەمانتاری زیندانییکراوی ئیستانبوڵی جەهەپە، ئەنیس بەربەرئۆغڵوی کرد.
لەدوای سەردانەکە کلچدارئۆغڵو، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی سەبارەت بە بابەتەکانی رۆژەڤ دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بڕیاری سزادانی تورکیا لە لایەن ئەمریکاوە، سەرۆکی گشتیی جەهەپە رایگەیاند: "ئەو بڕیارەی ئەمریکا داویەتی، ئازاردانی ئابڕووی گەلی تورکیایە. ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت داده‌نیشین و ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه گفتوگۆ بكرێت. ئه‌و بڕیاره‌ی كه له‌باره‌ی دوو وه‌زیره‌كه‌وه دراوه، به دروستی نازانین".
کەمال کڵچدارئۆغڵو ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە وەک جەهەپە واژوویان لەسەر ئەو راگەیەنراوە کردووە کە دوێنێ شەو لەوبارەیەوە لە پەرلەمان ئامادەکراوە و ئیرادەی پەرلەمان تیایدا رەنگی داوەتەوە.
کڵچدارئۆغڵو باسی لەوەکرد تورکیا هاوپەیمانی ئەمریکایە و رایگەیاند: "پێویسته په‌یوه‌ندییه هاوپەیمانییەكان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا له زه‌مینه‌یه‌كی ته‌ندروستدا و لەسەر بنەمای رێککەوتن چاره‌سه‌ر بكرێن. بەرەوڕووی هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووز بووینەوە. هەموومان ده‌زانین ئه‌و كه‌سه‌ی کە له پێنسیلڤانیا نیشته‌جێیه له پشت هه‌وڵی كودهتاكهوهیه. ئەوەی کە تورکیا داوای دەکات رادەستی بکەنەوە ئێجگار سرووشتییە. ئەوەی کە لێرەدا هەڵەیە ئەوەیە شتەکە تا رادەیەکی زۆر لە 'بمدەرێ بابتدەمێ'ەوە سەرچاوە دەگرێت".
هەروەها رایگەیاند: "ئێمە گوزارشت لەوە دەکەین کە دامەزراوەی دادوەریی لە تورکیا سەربەخۆیە. باس لەوە دەکەین کە پێویستە سەربەخۆ بێت بەڵام ئەو کەسەی لەسەر گرنگترین کورسی ئەم وڵاتە دانیشتووە، ئەوەی نیشاندا کە دامەزراوەی دادوەریی سەربەخۆ نییە و بیرۆکەی ئەوەی دروستکرد کە 'ئەگەر تۆ ئەوم بدەیتێ منیش دەتوانم ئەمت بدەمەوە'. ئەوە رستەیەکی تابڵێ مەترسیدار بوو، دروست نەبوو. ئێستا باجی ئەو رستەیە دەدەین".