Zehra Ulucak,Hemın Othman Mohammed
15 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2017
كابووڵ - AA
له‌لایه‌ن بزووتنەوەی تاڵیبانی ئه‌فغانستانه‌وه نامه‌یه‌كی كراوه بڵاوكرایه‌وه كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپی كردووه و، تیایدا داوای لێكردووه یه‌كه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه.
له نامه‌یه‌كی كراوه‌ی هه‌زار و 600 وشه‌ییدا كه له‌لایه‌ن گوته‌بێژی تاڵیبان زهبیحوڵڵاوه به زمانی ئینگلیزی نێردراوه بۆ رۆژنامه‌نووسان، باس له‌وه كراوه كه تره‌مپ سه‌رله‌نوێ چاو به ستراتیجی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان بخشێنێتهوە.
له نامه‌كه‌دا داواكراوه دوای 16 ساڵ جه‌نگ له‌و وڵاته‌دا یه‌كه‌كانی ئه‌مریكا بكشێنرێنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌پێویست زانراوه تره‌مپ چاودێری سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی نه‌داته ده‌ست سوپا و، له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌ربازی پشتیوانی ره‌وانەی ئه‌فغانستان بكات ئه‌و سه‌ربازانه بكشێنێته‌وه كه ئێستا له‌و وڵاته‌دان.
له نامه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه ده‌رچوونی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان یه‌كه‌كانی ئه‌مریكا له مه‌ترسی رزگار ده‌كات و جه‌نگێكی میراتی كۆتایی پێدێت.
ئه‌مریكا، نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار و 400 سه‌ربازی له ئه‌فغانستاندا هه‌یه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن)، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له هێرشێكی خۆكوژیدا له ویلایه‌تی قه‌نده‌هار، له 2ی ئابدا، دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون. هێرشه‌كه‌ش له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه به‌رپرسیارێتی گیرابووه ئه‌ستۆ.