Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
02 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
بۆ یه‌كه‌مجار دوای كه‌وتنه واری جێبه‌جێكردنی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له توركیا ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار شوورای باڵای سه‌ربازیی به سه‌رۆكایه‌تی سهركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی كۆماریی كۆده‌بێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی سەربازیی عه‌میده‌كان و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌ركه‌كانیان هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی سەربازیی جه‌نه‌ڕاڵه‌كان و دۆسیه‌كانی دامه‌زراندنیان تاوتوێ ده‌كرێن. پیشبینی دەکرێت کارەکانی ئەنجوومەنی باڵای سەربازیی لەوبارەیەوە بە رۆژێک ته‌واو ببێت.
جگه له جێگری سهركۆمار، هەریەک لە وەزیری گەنجینە و دارایی، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری پەروەردە، زیا سەلجوق و ئەندامانی نوێی شووراکە بۆ یەکەمجار بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن.
هەروەها بۆ یەکەمجار خولوسی ئاکار کە پێشتر بە سیفەتی سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا بەشداریی لە کۆبوونەوەکاندا، دەکرد ئەمڕۆ وەک وەزیری بەرگریی بەشداردەبێت. ئەمە جگە لەوەی جەنەراڵ، یاشار گولەر وەک سەرۆک ئەرکانی سوپا و جەنەراڵ ئومیت دوندار وەک فەرماندەی هێزە وشکانییەکان بۆ یەکەمجار بەشداریی کۆبوونەوەی شوورای بالای سەربازیی دەکەن.
پێشتر كۆبوونه‌وه‌كانی شوورای باڵای سه‌ربازیی له "كۆشكی چاكماك" له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا لەژێر ناوی "زۆر به نهێنی"دا ئه‌نجامده‌دران، دوای هه‌وڵی كودهتاکەی فه‌تۆ كۆبوونه‌وه‌كان گوازرانه‌وه بۆ كۆشكی چانكایا.