Enes Kaplan,Muhammet Ali Kemal
02 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول سەبارەت بە بریارەکەی ئەمریکا بۆ سزادانی ئەو و وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو، رایگەیاند: "من جگە لەوەی لەم خاکەدا بژیم و لێرە بمرم هیچ خەونێکی دیکەم نەبووە. نە لە ئەمریکا و نە لە هیچ وڵاتێکی دەرەوەی تورکیا، درەختێکی روێنراو و تاکە قوروشێک پارەم نییە".
عەبدولحەمید گول لە پەیامێکدا کە لەرێگەی هەژماری تویتەری خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، روونکردنەوەی سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی سزادانی خۆی و وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو، دا.
گول لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، "من جگە لەوەی لەم خاکەدا بژیم و لێرە بمرم هیچ خەونێکی دیکەم نەبووە. نە لە ئەمریکا و نە لە هیچ وڵاتێکی دەرەوەی تورکیا، درەختێکی روێنراو و تاکە قوروشێک پارەم نییە. ئەگەر قسمەت بێت رۆژێک لە زێدی خۆم لە عەنتاب، باخێکی زەیتون دەکڕم".