Hamdi Çelikbaş
02 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
چوار فراكسیۆنی پارتی سیاسیی له په‌رله‌مانی توركیا، به راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش ئیدانەی بڕیاری سزاكه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكایان كرد به‌رامبه‌ر دوو وه‌زیری حكوومه‌تی توركیا.
راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه كه به واژووی بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتی، مه‌همه‌ت موش و بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی جه‌هه‌په، ئه‌نگین ئاڵتای و بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی مه‌هه‌په، ئه‌ركان ئاكچای و بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئییی پارتی، یاوز ئاغرائۆغڵو بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیایدا هاتووه "به پێداگری و پشتیوانی هاوبه‌شی گه‌له‌كه‌مان ده‌ڵێن "نه‌خێر" بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و جۆره بریار و به‌یاننامه هه‌ڕه‌شه ئامێزانه وه‌ك چۆن هاوكارنابن له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكادا سه‌ریهه‌ڵداوه، هاوكات ده‌بنه هۆی زیادكردنی كێشه بۆیان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "وه‌ك ده‌زانرێت داڕێژه‌ری هه‌وڵی كوده‌تا قێزهونهكه بۆ سه‌ر توركیا له 15ی ته‌مووزی 2016دا و سەردەستەی تاوانباران، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له ساڵانێكی زۆره‌وه تا ئێستا له ئه‌مریكا نیشته‌جێیه و، هه‌موو هه‌وڵێكی له‌سه‌ر بنه‌مای یاسایی دراوه بۆ راده‌ستكردنه‌وه به‌ڵام هیچ ده‌ره‌نجامێكی نه‌بوو. ئه‌مریكا له سووریای دراوسێماندا په‌یوه‌ندی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی نه‌یاری توركیا هه‌یه و، وه‌ك چۆن ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی ئه‌وانه هه‌یانه بۆ سه‌ر توركیا له‌به‌رچاوی نه‌گرتووه هاوكات به ئه‌نقه‌ست به سزا سه‌پاندن به‌رده‌وامی به‌و سیاسه‌ته ده‌دات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز هه‌وڵی جۆراوجۆری سنوورداركردن له میكانیزمه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆی ئه‌مریكادا ده‌بینرێت كه بووه‌ته رۆژه‌ڤ و كاریگه‌ری نه‌رێنیی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ژموونی سه‌ربازیی و هێزی توركیا له ناوچه‌كه‌دا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، له كاتێكدا هه‌موو ئه‌وانه له ئارادان دادگایی دۆسیه‌یه‌كی سیخوڕیكردن له توركیادا كراوه‌ته بیانوو و، زۆری له توركیادا ده‌كرێت به‌پێی بریاره‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵسوكه‌وت بكات.
له راگهیهندراوە هاوبهشەکەی فراكسیۆنه‌كانی ئاك پارتی، جه‌هه‌په، مه‌هه‌په و ئییی پارتیدا هاتووه "زیادكردنی وه‌زیرانی ناوخۆ و داد بۆ قۆناغه‌كه و راسته‌وخۆ كردنه ئامانجی دامه‌زراوه و سامانی كۆماری توركیا و كه‌سایه‌تی هه‌ردوو وه‌زیره‌كه به‌شێوه‌یه‌ك كه نموونه‌ی نه‌بینراوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبوڵ نییه، ده‌بینین كه ئه‌و بریاره له ئاستێكی جددیدا ده‌بێته كێشه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵات، به شه‌ره‌ف و ویقاری گه‌لی تورك ئه‌و جۆره رێگا و شێوازانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، پێداگری و پشتیوانی هاوبه‌شی گه‌له‌كه‌مان خستووه‌ته‌ڕوو به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره هه‌نگاوێك كه نراوه و ده‌نرێت، له‌به‌رئه‌وه به‌رای گشتیی راده‌گه‌یه‌نین كه له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێویست ره‌وایه".