Fırat Taşdemir
12 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2023
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرکۆماری تورکیا، فوئاد ئۆکتای رایگەیاند کە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکانی پارێزگای قەهرەمانمەڕەشدا، ٢٤ هەزار و ٦١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
فوئاد ئۆکتای لە ناوەندی هەماهەنگیی سهرۆكایهتی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو (AFAD)دا، زانیاری سەبارەت بەو کارانە خستەڕوو کە لەبارەی ئەو بوومەلەرزانەی پارێزگای قەهرەمانمەڕەشیان هەژاند، بەڕێوەدەچن.
جێگری سەرکۆماری تورکیا، فوئاد ئۆکتای باسی لەوە کرد کە ٣٢ هەزار و ٧١ تیمی گەڕان و رزگارکردن لە گۆڕەپانەکەدا بەو پەڕی تواناوە کار دەکەن و سەگی تایبەت بە گەڕان و دۆزینەوە و هەموو جۆرە تەکنەلۆجیایەکی پێشکەوتوو بەکاردەهێنن.
فوئاد ئۆکتای ئاماژەی بەوە کرد کە ئومێدیان ئەوەیە کەسی زیاتر رزگار بکەن و گوتی: ''یەکێک لە هەواڵە ناخۆشەکان ئەوەیە کە بەداخەوە ژمارەی ئەو خوشک و برایانەمان کە بەو کارەساتە گیانیان لەدەستداوە روو لە هەڵکشانە، ٢٤ هەزار و ٦١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە. کارەکانی بەخاکسپاردنی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە پاش دیاریکردنی ناسنامە و رێکاری دادیی بەوپەڕی خێرایی بەردەوامە''.
جێگری سەرکۆماری تورکیا، فوئاد ئۆکتای ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە بەردەوامن لە بەکارهێنانی توانا ئاسمانیی و دەریاییەکان و گوتی: ''٢٦ کەشتی، ٧٠ فڕۆکە و ١١٤ هێلیکۆپتەرمان لەئێستادا لە کاردان. ٤٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و نۆ درۆن لە کارەکاندا بەکاردەهێنرێن. ئومێدمان ئەوەیە بەو پەڕی هەستیارییەوە تا کۆتایی درێژە بە کارەکانی گەڕان و رزگارکردن بدەین''.
گوتیشی: ''١٣١ گومانلێکراو بەرپرسیارکراون لەبارەی ئەو باڵەخانانەی لە بوومەلەرزەکەدا رووخاون، لەوانەیش یەکێکیان دەستبەسەرکراوە و فەرمانی دەستگیرکردنی ١١٣ی دیکەش دەرکراوە''.