Barış Gündoğan
07 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرکۆماری تورکیا، فوئاد ئۆکتای میوانی دێسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵویە و وەڵامی پرسیارەکانی لەبارەی رۆژەڤەکانەوە دەدات.
جێگری سەرکۆماری تورکیا، فوئاد ئۆکتای رایگەیاند "(ھاوپەیمانی جەھەپە-ئییی پارتی) لە بەرامبەرماندا ھاوپەیمانییەک نابینین بوێری ئەوەی ھەبێت بچێتە بەردەم گەل و بوێرانە بڵێت 'ھەدەپە-ش لێرەدایە' و بەشێکە لەم ھاوپەیمانییە، بەڵام ئەوە ھاوپەیمانییەکەیە".
جێگری سەركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای گوتی: "(ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فورات) ئێمە هەمیشە ئامادەین، وەك ئەوەی ئەمڕۆ بچینە ناوی".
جێگری سەرکۆماری تورکیا، فوئاد ئۆکتای گوتیشی: "ئایا ھاوپەیمانییەکە لەنێوان جەھەپە و ئییی پارتی-دایە؟ ھاوپەیمانی جەھەپە، ئییی پارتی، ھەدەپە... لەبەرئەوە ھەموو جۆرە پشتیوانییەکی چڕی پەکەکە دەبینن. ئایا پشتیوانی رێکخراوێکی تیرۆریستیی بۆ ھاوپەیمانییەک گونجاوە؟ ئایا شتێکی لەو شێوەیە دەبێتە جێی باس؟ رێکخراوی تیرۆریستی لە کەمپینی ھەڵبژاردندا چ ئیشێکی دەبێت؟"