Ali Korkmaz
12 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2023
غازی عەنتاب - AA
وەزیری ژینگە، شارسازی و ئاوهەوای تورکیا، مورات کوروم ئاماژەی بەوە کرد کە دوای ئەو بوومەلەرزانەی لە تورکیا روویاندا کە چەقەکانیان پارێزگای قەهرەمانمەڕەش بوو لە ١٠ پارێزگادا لێکۆڵینەوە لە ١٧١ هەزار و ٨٨٢ باڵەخانە کردووە و رایگەیاند: ''لە ٢٤ هەزار و ٩٢١ باڵەخانەدا ١٢٠ هەزار و ٩٤٠ حاڵەتی رووخان، خێرا دەبێت بڕووخێت یان زیانی زۆر بەدیکراوە''.
مورات کوروم لە لێدوانێکیدا بۆ رۆنامەنووسان لە ناوەندی هەماهەنگیی و کارەساتی غازی عەنتاب باسی لەوە کرد کە ژمارەی ئەو کەسانەی لەو شارە لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزانەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە سێ هەزار و ٢٧٣ کەس و ١٣ هەزار و ٣٢٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
مورات کوروم باسی لەوە کرد کە لەو بینایانەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، ٧٢٩ هەزار و ٤٣٥ بەشی سەربەخۆ لە کۆی ١٢٢ هەزار و ٢٧٩ بینا، زیانی کەم یان بێ زیان بوون و گوتی: ''لە ٢٤ هەزار و ٩٢١ باڵەخانەدا، ١٢٠ هەزار و ٩٤٠ حاڵەتی رووخان، خێرا دەبێت بڕووخێت یان زیانی زۆر بەدیکراوە''.