Rewa Mahmut Hasan
14 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2015
ئەنقەرە
لە نزیک بنکەی پۆلیسی ئەرمیش-ی سەر بە شارۆچکەی ئۆغوزەلی لە عەنتاب، دوای ئەوەی دوو ئۆتۆمبێل کە سەرنشینەکانی ئەندامانی داعش بوون ، سەرەڕای ئاگەدارکردنەوەیان نەوەستان، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیاوە دەسترێژیان لێ کرا و لە ئەنجامدا چوار چەکداری داعش کوژران.
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی تەناهییەوە دەست کەوتوون، رووداوەکە سەعات ٣ -٣:٣٠ی دوای نێوەڕۆ رووی داوە لە کاتێکدا دوو ئۆتۆمبێلەکە بەرەو ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی بنکەی پۆلیسی ئەو ناوچەیە رۆیشتووە.
ئەو دوو ئۆتۆمبێلە لەلایەن زرێپۆشەکەی پۆلیسەوە ئاگەدار کراوەتەوە بەڵام بە چەک وەڵامی هۆشدارییەکەی هێزەکانی تەناهی دايەوە و لە ئەنجامدا دەستڕێژیی لەو دوو ئۆتۆمبێلە کراوە و چوار چەکداری داعش کوژراون کە لە نێو یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەدا بوون و ئەندامەکانی تری داعش هەڵهاتن.