Adem Şalvarcıoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
16 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
دادگایه‌كی دانیمارک به‌هۆی مامه‌ڵه‌كردنی خراپ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی سڤیل له ناوچه‌یه‌كی عێراق بڕیاری دا وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاتەکەی قه‌ره‌بووی ماددی ئه‌و كه‌سانه بكاته‌وه.
ئه‌و دۆسیه‌ی له‌لایه‌ن ٢٣ هاووڵاتی عێراقی له دژی وه‌زاره‌تی به‌رگری دانیمارك تۆماركرابوو كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو ئه‌وه‌ی ساڵی ٢٠٠٤ له نزیك شاری به‌سڕا له لایه‌ن سه‌ربازانی دانیماركی ده‌ستگیركرابوون راده‌ستی سه‌ربازه عێراقییه‌كان كرابوونه‌وه و له لایه‌ن سه‌ربازانی عێراقییه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌دراون، دادگا بڕیاری له‌سه‌ر دا.
دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كۆپنهانگ رایگه‌یاند كه وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌ربازه دانیماركییه‌كان ده‌یانزانی ئه‌گه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه سڤیلانه راده‌ستی سه‌ربازانی عێراقی بكرێنه‌وه خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت به‌ڵام رێگرییان نه‌كردووه له ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌و هاووڵاتییه سڤیلانه.
دادگا له بڕیاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه سه‌ربازانی دانیمارك خراپ مامه‌ڵه‌یان نه‌كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ی زانیوویانه مه‌ترسییان له‌سه‌ره رێگریان نه‌كردووه له مامه‌ڵه‌ی خراپی سه‌ربازانی عێراقی، بۆیه‌ش ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركردووه.
به‌پێی بڕیاره‌كه ده‌بێت وه‌زاره‌تی به‌رگری دانیمارك به بڕی چوار هه‌زارو ٧١٦ دۆلار قه‌ره‌بووی هه‌ریه‌ك له‌و ١٨ هاووڵاتییە عێراقیە بكاته‌وه.
پارێزه‌ری هاووڵاتییه عێراقییه‌كان، كریستیان هارڵانگ بڕیاره‌كه‌ی دادگای به‌سه‌ركه‌وتن له‌قه‌ڵه‌م دا و رایگه‌یاند پێویسته وڵاتانی خۆرئاوا بزانن هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كان ره‌چاوی مافه‌كانی مرۆڤیش بكه‌ن.
وه‌زیری به‌رگری دانیمارك، كلاوس هژۆرت فرێدهریكسهن ره‌خنه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی دادگا گرت و گوتی: "بڕیارێكی كێشه له‌سه‌ره. چونكه كێشه بۆ ره‌وانه‌كردنی سه‌ربازانی دانیماركی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات دروست ده‌كات. ئه‌مه له هه‌ندێك ره‌وشدا به‌و واتایه نایه‌ت كه خزمه‌ت به ره‌وشی ئه‌منی و داكۆكیكردن له مافه‌كانی مرۆڤ بكات. ئه‌وه سوودی بۆ كه‌س نییه".