Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد سانی ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەرگیراون، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بەھۆی جەژنە پیرۆزبایی ئەنجامدراوە و ھەردوو سەرۆکەکە باسی پێشھاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان کردووە.
ئەردۆغان و شێخ تەمیم لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا خۆشحاڵی خۆیان لەمەڕ پەسندکردنی بڕیارێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربڕی کە تێدا داوای پاراستن بۆ گەلی فەڵەستین دەکات.