ئابووری, عێراق

وەزارەتی نەوتی عێراق: "گرێبەستە نوێیەکانی حکوومەتی ھەرێم تایبەت بە وزە ڕەت دەکەینەوە"

وەزارەتی‌ نەوتی‌ عێراق رایگەیاند، ئەو گرێبەستانەی کە حکوومەتی‌ ھەرێم لەگەڵ‌ دوو کۆمپانیای ئەمریکایی بۆ پەرەپێدان بە کێڵگەکانی غازی میران و تۆپخانە لە پارێزگای سلێمانی وژاووکردووە، ڕەت دەکەنەوە.

Zana Natık Kerem  | 20.05.2025 - نوێکردنەوە : 21.05.2025
وەزارەتی نەوتی عێراق: "گرێبەستە نوێیەکانی حکوومەتی ھەرێم تایبەت بە وزە ڕەت دەکەینەوە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزارەتی‌ نەوتی‌ عێراق رایگەیاند، ئەو گرێبەستانەی کە حکوومەتی‌ ھەرێم لەگەڵ‌ دوو کۆمپانیای ئەمریکایی بۆ پەرەپێدان بە کێڵگەکانی غازی میران و تۆپخانە لە پارێزگای سلێمانی وژاووکردووە، ڕەت دەکەنەوە و ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو ڕێوشوێنانەی کە حکوومەتی ھەرێم لەوبارەیەوە گرتووەیەتەبەر، پێچەوانەی یاسای عێراقیین.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "لە ھەندێک لە میدیاکان ھەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە تیایدا باس لەوە دەکات، حکومەتی ھەرێمی کوردستان دوو گرێبەستی نوێ تایبەت بە وزە بە بەھای دەیان ملیار دۆلار واژوو کردوە".

ڕاشیگەیاندووە: "ئەو رێوشوێنەی کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ گرێبەستکردن بۆ وەبەرھێنان لە کێڵگەی میران و کێڵگەی تۆپخانە لە پارێزگای‌ سلێمانی گرتوویەتەبەر، رەتدەکەینەوە".

ئەوەشی خوستووەتەڕوو: "سەرەڕای پێویستی عێراق بۆ زۆرترین وەبەرھێنانی غاز و دابینکردنی پێداویستی‌ ناوخۆ بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا لە وڵاتدا، بەڵام ئەو ڕێوشوێنەی کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرتوویەتەبەر، پێچەوانەی یاسا عێراقییەکانن".

جەختی لەوەس کردووەتەوە کە سامانی نەوت، موڵکی سەرجەم نەوەکانی گەلی عێراقە و ھەر وەبەرھێنانێک لەو سامانەدا دەبێت لە رێگای حکوومەتی فیدراڵییەوە ئەنجام بدرێت ".

ھەروەھا ئاماژەی بەوەشداوە کە وەزارەتەکەیان بە پشتبەستن بە دەستووری عێراق و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی، پووچەڵبوونەوەی ئەو گرێبەستانە دووپات دەکاتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، حکوومەتی ھەرێم ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوو گرێبەستی نوێیان لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکایی واژوو کردووە بەمەبەستی پەرەپێدان و وەبەرھێنان لە کێڵگەی غازی میران سەربە پارێزگای سلێمانی و کێڵگەی نەوت و غازی تۆپخانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان سەربە پارێزگای سلێمانی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın