ئابووری, عێراق

وەزارەتی نەوتی عێراق: "بەردەوام ھەوڵی کارکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا دەدەین بۆ پەرەپێدان بە کێڵگەکانی نەوت و غاز"

- وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ھیچ رێگری و تێبینییەکیان نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا، بەڵام دەبێت مامەڵەکردنەکە لە رێگای پەیوەندی و گرێبەستی ڕاستەخۆ بێت کە دەستوور و دادگای باڵای فیدڕاڵیی لەوبارەیەوە بڕیاری لەسەر داوە.

Zana Natık Kerem  | 23.05.2025 - نوێکردنەوە : 23.05.2025
وەزارەتی نەوتی عێراق: "بەردەوام ھەوڵی کارکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا دەدەین بۆ پەرەپێدان بە کێڵگەکانی نەوت و غاز"

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە بەردەوام ھەوڵی کارکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا دەدەن، بۆ پەرەپێدان بە کێڵگەکانی نەوت و غاز.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا ھاتووە: "ھیچ رێگری و تێبینییەکمان نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا، بەڵام دەبێت مامەڵەکردنەکە لە رێگای پەیوەندی و گرێبەستی ڕاستەخۆ بێت کە دەستوور و دادگای باڵای فیدڕاڵیی لەوبارەیەوە بڕیاری لەسەر داوە".

ڕاشیگەیاندووە کە بەردەوام ھەوڵی کارکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا دەدەن، بۆ پەرەپێدان بە کێڵگەکانی نەوت و غاز.

باسی لەوەش کردووە کە گرێبەستەکانیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا لە بواری نەوتدا بەردەوامە، وەک ھەڵکەندنی بیرە نەوت و خزمەتگوزاری نەوتی و ڕاوێژکاری.

ئەوەشی خستووەتەڕوو كە مامەڵەكردنی ڕاستەخۆ لەلایەن ئەو كۆمپانیانەوە لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم بەدەر لە حکوومەتی فیدراڵیی و کەناڵە فەرمییەکان، پێچەوانەی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکانە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە حکوومەتی ھەرێم ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەدابوو کە دوو گرێبەستی نوێیان لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکایی واژوو کردووە بەمەبەستی پەرەپێدان و وەبەرھێنان لە کێڵگەی غازی میران سەربە پارێزگای سلێمانی و کێڵگەی نەوت و غازی تۆپخانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان سەربە پارێزگای سلێمانی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın