Ekip
28 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2025
هەولێر - AA
لە هەولێر، پێشانگایەکی بۆ نیشاندانی خواردنە خۆش و بەتامە بەناوبانەگەکانی چێشتخانەی تورکی نمایش کرا.
بە ئامادەبوونی کۆنسولی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئەرمان تۆپچو و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم و هاووڵاتیان و کەسایەتییە تورکمانەکانی شارەکە، "هەفتەی چێشتخانەی تورکیا" لە هەولێر بەڕێوەچوو.
لە پێشانگاگەکدا خواردنە بە ناوبانگەکانی تورک بۆ بەشداربووان نمایش کرا.
لە گوتەیەکدا، کۆنسولی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئەرمان تۆپچو ڕایگەیاند، "ئەم بۆنەیە بە سەرپەرشتی و دەستپێشخەری ئەمینەی ئەردۆغان'ی خێزانی سەرکۆماری تورکیامان ڕێکخدەخرێت و ساڵانە لە ٢١ تا ٢٧ی حوزەیران ئەم بۆنەیە بەردەوام دەبێت.