توركيا, جيهان, ئابووری

وەزیری وزەی تورکیا: "بەستنەوەی هێڵی بۆری گواستنەوەی غازی سروشتیی لە کلیسەوە بۆ حەلەب تەواو بووە"

Ethem Emre Özcan, Muhammed Karabacak  | 23.05.2025 - نوێکردنەوە : 25.05.2025
وەزیری وزەی تورکیا: "بەستنەوەی هێڵی بۆری گواستنەوەی غازی سروشتیی لە کلیسەوە بۆ حەلەب تەواو بووە"

Damascus

دیمەشق - AA

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتیەکانی تورکیا، ئالپارسلان بایراکتار ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکانی تورکیا-سووریا لە بواری وزەدا و، ڕایگەیاند: "لە دوێنێوە (٢١ی ئایار) بەستنەوەی هێڵی بۆری گواستنەوەی غازی سروشتی لە کلیسەوە بۆ حەلەب تەواو بووە. لە ئێستادا تاقیکردنەوە و دانانی ئامێرە زیادەکان درێژەیان هەیە. وەک گوتم پشتیوان بە خودا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، با بڵێین لە مانگی حوزەیراندا، بە ڕوونی دەست دەکەین بە هەناردەکردنی غازی سروشتیی".

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵو، بایراکتار لە دیمەشق باسی لە سەردانەکەی بۆ سووریا، ئەو خاڵەی کە پەیوەندییەکانی تورکیا-سووریا لە بواری وزەدا پێیگەیشتوون و پرۆژەکانی تورکیا لە سووریا کرد.

بایراکتار باسی لەوە کرد پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا، هەوڵی زۆریان داوە بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکانی تورکیا- سووریا لە بواری وزەدا، بەتایبەتی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی ولاتەکەدا.

هەروەها بایراکتار ئاماژەی بەوە کرد کە چەند جارێک تیمی تەکنیکییان ڕەوانەی سووریا کردووە و، بەشێوەیەکی دروست کار لەسەر دیاریکردنی پێداویستییەکانی ژێرخانی بواری وزە، پرۆژە کورتخایەن، مامناوەند و درێژخایەنەکانی پەیوەست بە بوارەکە دەکەن.

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتیەکانی تورکیا بایراکتار، ئەوەیشی خستەڕوو کە ئەو کارانە لە ماوەی پێنج بۆ شەش مانگی ڕابردوودا بوونەتە پرۆژەی بەرجەستە و، بەرهەمیان هەیە.

بایراکتار جەختی لەسەر ئەوە کردەوە گرنگیی بە ئاساییکردنەوەی ژیان لە سووریا دەدەن و، ڕایگەیاند: "بۆ ئاساییکردنەوەی ژیان، پێویستە وزە و هەندێک خزمەتگوزاری دیاریکراو بگەن بەو کەسانە و خوشک و برایانەمان کە لێرە دەژین. لەبەرئەوە پێویستە سەرەتا ئێرە بە ژێرخانی کارەبا شاد بکرێت و، پێداویستییەکانی کارەبای دابینبکرێت".

ڕاشیگەیاند: "چەندین پرۆژە بۆ دابینکردنی ئەم پێداویستییە پەرەیان پێدراوە. یەکێک لە کارە سەرەکییەکان زیادکردنی هەناردەی کارەبایە بۆ باکووری سووریا. ئامانجمانە ئەمە زیاد بکەین، هەم بۆ ئەو ناوچانەی کە ئێستا کارەبایان بۆ هەناردە دەکەین لە باکووری سووریا، هەمیش بڕی گواستنەوەی نوێ کە دەمانەوێت بیگەیەنینە حەلەب. ئامانجمان ئەوەیە لە چەند مانگی داهاتوودا توانای ئێستا تا سێ ئەوەندە زیاد بکەین".

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتیەکانی تورکیا بایراکتار، ئاماژەی بەوەیش کرد کە هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکانی تورکیا-سووریا لە بواری وزەدا و، ڕایگەیاند: "لە دوێنێوە (٢١ی ئایار) بەستنەوەی هێڵی بۆری گواستنەوەی غازی سروشتی لە کلیسەوە بۆ حەلەب تەواو بووە. لە ئێستادا تاقیکردنەوە و دانانی ئامێرە زیادەکان درێژەیان هەیە. وەک گوتم پشتیوان بە خودا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، با بڵێین لە مانگی حوزەیراندا، بە ڕوونی دەست دەکەین بە هەناردەکردنی غازی سروشتیی".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın